بە پێی ھەواڵی میدیاکانی سوریا، لە ئەنجامی موشەکبارانکردنی بازاڕێکی شارۆچکەی باب سەر بە حەلەب، زیاد لە ١٠ کەس کوژران و نزیکەی ٤٠ کەسیش بریندار بوون کە زۆربەی قوربانییەکان خەڵکی مەدەنین، ئەو ناوچەیەی موشەکبارانکراوە لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیا و ھێزە چەکدارە ھاوپەیمانەکانیدایە.

لەلایەکی ترەوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی شێخ عیسا و نیرابیە و چەند ناوچەیەکی تری شارۆچکەی شەھبایان لە ڕۆژئاڤای کوردستان کردووتە ئامانج، ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی "دێرک"یان لە ڕۆژئاڤای کوردستان کرد و چەند کەسێک بوونە قوربانی.