بەھۆی سەرماوە دوو منداڵی ساوا لە کەمپێکی باکوری خۆرئاوای سوریا گیانیان لەدەستدا
کوردسات نیوز
٢ی شوباتی ٢٠٢٢
٨١٦
ئاژانسی ھەواڵی "فرانس پرێس" لە زاری لێپرسراوانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە رایگەیاند، ئەو دوو منداڵە یەکێکیان تەمەنی حەوت رۆژە و ئەوەی تریش دوو مانگە و لە کەمپێکی پارێزگای "ئیدلب" بوون لە باکوری خۆرئاوای سوریا.
ھاوکات بەھۆی سەرما و بەفربارینی ئەمساڵەوە، ٢٨٧ کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگاکانی "ئیدلب" و "حەلەب" زیانیان بەر کەوتووە و بەھۆی بەفرەوە زیاتر لە ٩٣٥ خێمە روخاون و زیانیش بە زیاتر لە ٩ ھەزار و ٥٠٠ خێمەی تر کەوتووە، لە ٢٣ی مانگی رابردووشدا، منداڵێکی تر بەھۆی کەوتنی سەقفی خێمەوە لە کەمپی "جەرابلوس" لە "حەلەب" گیانی لەدەستدا.