جیهان

بلینکن دەڵێت، واشنتۆن سەرقاڵ نابێت بە ڕێککەوتنێک کە داواکارییە سەرەتاییەکانی بەدینەھێنرێت، وتیشی، ئەگەر رێککەوتن بکەن، تەنھا بۆ پاڵپشتی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەو کارە دەکەن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، وەڵامەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ کاراکردنەوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە ھەنگاوێک بەرەو دواوە گەڕاوەتەوە ھەربۆیە پەلە ناکەن لەوەی پەیوەست بن بە رێککەوتنی ئەتۆمییەوە. 

لای خۆشیەوە جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایش لە کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی واشنتۆن بژاردەی دیکەی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی ئێران دەستی بەچەکی ئەتۆم نەگات، لەکاتی شکستھێنانی ھەوڵەکانی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای باشوری ئەنتاڵیا بە تۆمەتی ستایشکردنی چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، چاپکردن و بڵاوکردنەوەی کتێبێکی شیعری "فیگەن یوکسەکداغ" ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)ی قەدەغە کرد.

باسی لەوەشکردووە، ئەو کتێبە ساڵی ٢٠٢٠ نوسراوە و ستایشی ئەندامانی پەکەکەی کردووە کە پارتێکی قەدەغەکراوی کوردییە و ماوەی ٤٠ ساڵە لە تورکیا شەڕی مافی چارەی خۆنوسین دەکات. 

فیگەن یوکسەکداغ ساڵی ٢٠٢٠ کتێبە شیعرییەکەی بەناوی "دیوارەکان دەڕوخێندرێت" بڵاوکردەوە کە لە ماوەی پێنج ساڵدا لە گرتووخانە نوسیویەتی و لە کاتی بڵاوکردنەوەی ژمارەیەکی زۆری لێ فرۆشرا. ساڵی ٢٠١٦ فیگەن یوکسەکداغ بەتۆمەتی ئەوەی لە چەند وتارێکیدا پاڵپشتی پەکەکەی کردووە سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و پێشتریش سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە، لە گرتووخانە دوو کورتە چیرۆک و رۆمانێکی بڵاوکردووەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤاسیلی نێبێنزیا، نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەمریکا و بەریتانیا ھەر بەڵگەیەکیان ھەیە با بیخەنەڕوو، لەبارەی ئەوەی کە ڕوسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ئێران و موشەک و تۆپخانەی لە کۆریای باکور کڕیوە، بۆئەوەی لە جەنگی ئۆکراین بەکاریان بھێنێت.

وتیشی، ئەو دوو وڵاتە با بەڵگەکانیان لەبارەی کڕینی چەک ئاشکرا بکەن، یاخود دانبنێن بەوەی کە زانیاریی ناڕاستیان بڵاوکردووەتەوە.

ئەمریکا بەردەوام ڕوسیا تۆمەتبار دەکات بە کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێران، ھەفتەی ڕابردووش ھەواڵگیری ئەمریکا رایگەیاند، روسیا ملیۆنان مووشەک و ھاوەنی لە کۆریای باکور کڕیوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات  بەھۆی بەھۆی دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕوسیا، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، بەمنزیکانە سزای نوێ دەسەپێنن بەسەر سوپای پاسداران و ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئێرانییەکاندا.

ئاماژە بەوەشکراوە، سزاکان ھەموو ئەو کۆمپانیایانەش دەگرێتەوە، کە تێوەگلاون لە بەرھەمھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران و ئەو کۆمپانیایەش کە فڕۆکەکانی بۆ روسیا گواستووەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پاشا چارلزی سێیەم لە وتارەکەیدا باسی لە شاژن ئێلیزابێسی دووەم کرد و رایگەیاند، شاژن قوربانی زۆری پێشکەش کرد و ژیانی بۆ خزمەتکردنی گەل و ھێشتنەوەی بەھاکان تەرخان کرد و یادەوەرییەکانیشی بە زیندوویی دەمێننەوە، وتیشی، بەڵێنی خزمەتکردن بە ھەمووان نوێ دەکاتەوە، بەڵێنیشیدا رێز لە دەستوور بگرێت و پارێزگاریی لێبکات و بە رێز و خۆشەویستی و پێزانینەوە حکومڕانی ھەموو بەریتانییەکان بکات.

لەبارەی شازادەی جێنشینیشەوە رایگەیاند، شازادە ویلیەمز ئەو ئەرکە وەردەگرێت، کە ئەو بۆ ماوەی پێنج دەیە لە ئەستۆیدا بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، ئەمریکا تاکە وڵات نییە فڕۆکەی جەنگی بفرۆشێت، بەڵکو فەڕەنسا، بەریتانیا و روسیا فڕۆکەی جەنگی دەفرۆشن.

وتەکانی ئەردۆغان لەکاتێکدایە، کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ لە لایەن تورکیاوە شکستی ھێناوە دوای ئەوەی ئەنقەرە سیستمی دژەموشەکی ئێس ٤٠٠ی لە مۆسکۆ کڕی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە پێدەچێت لەئێستادا ئێران خاوەنی ٦ کیلۆگرام یۆرانیۆمی بەرز پیتێندراو بێت، کە ئەو یۆرانیۆمەیە کە زیاتر لە سەدا شەست پیتێنراوە و بەراورد بە مانگی ئایار ٥ کیلۆگرام زیادیکردووە، ئەوەش ئاستێکە کە دەتوانرێت لە رێیەوە ئێران ھەنگاو بەرەو دروستکردنی چەکی ئەتۆم بنێت.

ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە رۆژی ٢١ی ئابەوە کۆی گشتی یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئێران گەیشتووەتە سێ ھەزار و شەش سەد و بیست و یەک کیلۆگرام. 

لە راپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدا باس لەوەشکراوە، ناتوانن بەوردی لێکۆڵینەوە لە قەبارەی یۆرانیۆمی ئێران بکەن، ئەوەش بەھۆی ئەو سزایانەی ئێران بەسەر لێکۆڵەرانی ئاژانسەکەدا سەپاندویەتی، ھەروەھا لابردنی کامێراکانی چاودێری لەلایەن ئێرانەوە رۆڵی لە وەستاندنی لێکڵینەوەکاندا ھەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"زیلینسکی" لە وتەیەکیدا ئاماژەی بەوەدا، ھێزەکانی ئۆکراین لە پێشڕەویدان و چەندین شارۆچکەیان لە خارکیڤ لە باکوری خۆرھەڵاتی ئۆکراین کۆنترۆڵکردووەتەوە و ئاڵای وڵاتەکەیان لەو ناوچانە بەرزکردووەتەوە.

وتیشی، خارکیڤ دووەمین گەورەترین شاری ئۆکراینە و بەردەوام روبەڕووی بۆردومانی روسیا دەبێتەوە. 

لەبەرامبەردا وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاویکردەوە، سوپای روسیا شاری "کودیما"ی سەر بە ھەرێمی دۆنباسی لە ئۆکراین کۆنترۆڵکردووە. 
وتیشی، جودایخوازەکانی سەربە روسیا زۆرینەی خاکی دۆنباسیان لەژێر دەستدایە. 

بەپێی ھەواڵگری بەریتانیاش، رەوشی مەیدانی لە دۆنباس لە چەقبەستوویدایە و ھێزەکانی روسیاش لەچەند ھەفتەی رابردوودا پێشڕەوییەکی سنوردارییان کردووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بایدن داوای لە نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کردووە، لە ١٢ی ئەیلولەوە بەردەوامی بدرێت بە باری نائاسایی نیشتمانی لەبارەی ئەگەر و مەترسییەکانی دەستوەردانی دەرەکی  لە ھەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە .

لە ١٢ی ئەیلولی ٢٠١٨ەوە باری نائاسایی لەلایەن ئیدارەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەبارەی مەترسی دەستوەردان لە ھەڵبژاردنەکان راگەیەندراوە و بەپێی یاساکان ئەمریکا بۆی ھەیە سزای جیاواز بەسەر ھەر وڵات و لایەنێکدا بسەپێنێت کە گوماندەکات کاریگەری لەسەر ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دروستکردبێت یاخود زیانی بە سستمی ھەڵبژاردن گەیاندبێت، ھەر لەسەر ئەو بنەمایەش ئەمریکا سزای بەسەر چەندین کەسایەتی و قەوارەی روسیادا سەپاندووە، دوای ئەوەی تۆمەتبارکراون بە دەستوەردان لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا. 

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە بۆنەی ٨ی ئەیلول (ڕۆژی جیھانیی نەھێشتنی نەخوێندەواری) رێکخراوی یونسکۆ ئامارێکی بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند، لە جیھاندا زیاتر لە ٧٥٠ ملیۆن کەس ناتوانن بخوێنن کە دەکاتە ١٦%ی کۆی دانیشتووانی جیھان، ھەروەک  ٣٢ ملیۆن کەسیش توانای نوسین و خوێندنەویان نییە و نەخوێندەوارن.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەھۆی کۆرۆناوە لانیکەم ٢٤ ملیۆن کەس کە ١١ ملیۆنیان ژنن، ناتوانن بچنە بەر خوێندن کە زۆربەیان تەمەنیان لە خوار ١٥ ساڵەوەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ناوەندی ئۆپراسیۆنە ھەرێمییەکانی فەڕەنسا بۆ چاودێری و رزگارکردن، بڵاویکردەوە، تیمەکانیان لە چەند ھەڵمەتێکدا بۆ رزگارکردنی کۆچبەران، سێ بەلەمی کۆچبەرانیان رزگارکردووە، کە دووچاری ئاستەنگبوون لە کەناراوەکانی گراڤێلین لە کەناڵی ئینگلیز، بە ھەر سێ بەلەمەکە ١٨٤ کۆچبەریان ھەڵگرتووە و کۆچبەرەکانیش ھەڵگری رەگەزنامەی "عێراقی و تورکی و ئەلبانی و جۆرجیی و ئەفغانی و ھیندی، سودانی و سریلانکین، دوای رزگارکردنیان لە بەندەرەکانی کالێ و دانکیرک دابەزێندراون.

سەرەڕای ھەوڵەکانی حکومەتی فەڕەنسا، بەڵام کەناڵی ئینگلیز لە نێوان ئەو وڵاتە و بەریتانیا یەکێکە لە قەرەباڵغترین رێڕەوە ئاوییەکان لە جیھاندا بۆ گەیشتنی کۆچبەران بە بەریتانیا، بەپێی ئامارەکان لە کۆتایی ھەفتەی رابردووەوە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە کەناڵی ئینگلیز پەڕیونەتەوە و گەیشتوونەتە بەریتانیا، گەیشتووەتە دوو ھەزار و ١٢٠ کۆچبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیمی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، دوای سەردانکردنی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا و مانەوە لە وێستگەکە راپۆرتی خۆیان بڵاوکردەوە و تێیدا داوای دروستکردنی ناوچەیەکی ئارامیان لە دەوروبەری وێستگەکە کرد، بۆ دوورخستنەوەی ئەگەری ھەر رووداوێک لە وێستگەکە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەو رەوشەی ئێستای وێستگەکە نابێت بەردەوام بێت.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆ  لە راپۆرتە ٥٢ لاپەڕەییەکەیدا، داوای دەستبەجێ راگرتنی ئەو بۆردومانانەی کرد، کە روسیا و ئۆکراین یەکتری بە ئەنجامدانی تۆمەتباردەکەن و ھۆشداریدا لە روودانی تیشکاندانەوەی کۆنترۆڵنەکراو.

لە کاردانەوەی راپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ڤاسێلی نیبێنزیا نوێنەری ھەمیشەیی روسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، داوای داماڵینی چەک لە وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا جدی نییە، وتیشی، وێستگەکە سەربازیی نییە و جگە لە پاسەوانەکانی ھیچ سەربازێکی تێدا نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ھەڕەشەکردنی ئەردۆغان لە یۆنان رایگەیاند، لەکاتێکدا روسیا ھێرشی کردووەتە سەر وڵاتێکی خاوەن سەروەری، لێدوانەکان کە ببنە مایەی ئاڵۆزکردنی پەیوەندی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ سودیان نابێت.

جەختیشیکردەوە، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە ھاندانی ھاوپەیمانەکانی لە ناتۆ بۆ کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگەی دیبلۆماسی.

ھەروەھا کاسرین کولونا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە سەردانێکدا بۆ ئەسینا، نیگەرانی وڵاتەی دەربڕی لە پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان و رایگەیاند، ناوچەکە پێویستی بە ئارامییە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویکردەوە، یۆنان لەسەرەتای ئەمساڵەوە رێگری لە نزیکەی ١٥٠ ھەزار کۆچبەر کردووە کە لە تورکیاوە سنوورەکانی ببەزێنن، تەنھا لە مانگی ئابی رابردووشدا رێگری لە زیاتر لە ٣٦ ھەزار و ٣٨٠ کۆچبەر کردووە کە لە ئێڤرۆسەوە بچنە خاکی یۆنان.

ئاری جەلال وتی، بە پێی راپۆرتی رێکخراوەکانی بواری کۆچبەران کە پشتیان بە دانپێدانی کۆچبەرە رزگاربووەوەکان بەستووە، تیمی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان، پێشێلکاری و توندوتیژیی بەرامبەر کۆچبەران دەکەن، ھەرچەندە حکومەتی یۆنان ئەو تۆمەتانەی رەتکردووەتەوە، بەڵام کۆچبەرە رزگاربووەکان بە بەڵگەوە باس لە پێشێلکارییەکان دەکەن.

ئاری جەلال راشیگەیاند، یۆنان لە ھەوڵدایە بەزووترین کات پڕۆسەی دروستکردنی تەلبەندی سەر سنوور بە مەودای ٢٢٠ کیلۆمەتر بە درێژایی سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا تەواوبکات، بۆ ئەوەی سنوورەکانی لە تورکیا دادەبڕێت و بە دابینکردنی سیستمی چاودێریی ئەلیکترۆنی چاودێری ناوچەکە دەکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی روسیا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی "ئابووریی رۆژھەڵات" لە ڤلادیڤۆستۆک، وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، روسیا بەھەموو ژیریەکەیەوە بڕیاریدا وەڵامی سەربازیی ھەبێت بۆ ھەڕەشە چاوەڕوانکراوەکانی ئۆکراین و ئەو ھەڵمەتە سەربازییە و ھەموو جوڵەکانی تری روسیا بۆ بەھێزکردنی سەروەری و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەیانە.

وتیشی، گۆشەگیرکردنی روسیا لەکاتی ئێستادا ئەستەمە و بەردەوامدەبن لە بەھێزکردنی ئاسایشی پیشەسازی و ئابوورییان و یەکێک لە ھۆکارەکانی پاشەکشەی ئابووریی ئەوروپاش پچڕاندنی پەیوەندییەکانیانە لەگەڵ روسیا، چونکە مۆسکۆ سەرکەوتووبووە لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمنکارییە ئابوورییەکان، کە مەبەستی سزاکانی ئەمریکا و ئەوروپایە لەسەر وڵاتەکەی.

سەرۆکی روسیا ئاشکرایکرد، دراوەکانی رۆبڵی روسی و یەنی چینی لە مامەڵەی گازی سروشتی لەگەڵ چین بەکاردەھێنن و ھەر بەو دوو دراوەش ئاڵوگۆڕی کاڵا لەنێوان روسیا و چین دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، کاروانێکی سەربازی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە ٥٠ بارھەڵگری لەخۆگرتبوو و کەلوپەلی سەربازی و لۆجستی کە لە چەک و تانگ و تانکەری سووتەمەنی پێکھاتبوون رەوانەی بنکەکانیان لە رمێلان و شەدادی و تەل بەیدەر لە گوندەکانی باکوری حەسەکە کردووە.

ئاماژە بەوەشکردووە، کاروانە سەربازیەکەی ھاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستانەوە لە رێگای دەروازەی سنووری ئەلوەلیدەوە رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کراوە.

بە پێی روانگەی سوری، ھاوپەیمانان لە رۆژی ٣ی ئەیلول کاروانێکی سەربازی کە لە ٢٠ بارھەڵگر پێکھاتبوو رەوانەی بنکەی ئەمریکا لە ناوچەی دێریک کردبوو. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...226227228229230...416