ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە پێدەچێت لەئێستادا ئێران خاوەنی ٦ کیلۆگرام یۆرانیۆمی بەرز پیتێندراو بێت، کە ئەو یۆرانیۆمەیە کە زیاتر لە سەدا شەست پیتێنراوە و بەراورد بە مانگی ئایار ٥ کیلۆگرام زیادیکردووە، ئەوەش ئاستێکە کە دەتوانرێت لە رێیەوە ئێران ھەنگاو بەرەو دروستکردنی چەکی ئەتۆم بنێت.

ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە رۆژی ٢١ی ئابەوە کۆی گشتی یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئێران گەیشتووەتە سێ ھەزار و شەش سەد و بیست و یەک کیلۆگرام. 

لە راپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدا باس لەوەشکراوە، ناتوانن بەوردی لێکۆڵینەوە لە قەبارەی یۆرانیۆمی ئێران بکەن، ئەوەش بەھۆی ئەو سزایانەی ئێران بەسەر لێکۆڵەرانی ئاژانسەکەدا سەپاندویەتی، ھەروەھا لابردنی کامێراکانی چاودێری لەلایەن ئێرانەوە رۆڵی لە وەستاندنی لێکڵینەوەکاندا ھەبووە.