سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت، ئەگەر ئەمجارە ئێران وەڵامی دوایین هێرشەكەی بداتەوە، ئەوا ئیسرائیل ئەو توانایانە لە دژی بەكاردەهێنێت كە تائێستا بەكارینەهێناوە.

هرتسی هالیفی سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند،  ئەگەر ئێران ئەو هەڵەیە بكات و جارێكی دیكە مووشەك ئاراستەی ئیسرائیل بكات، ئەوا لە وەڵامدا ئیسرائیل ئەو توانایانە دژی ئێران بەكاردەهێنێت كە تائێستا بەكارینەهێناوە و بە توندی هەموو ئەو پێگە و توانایانەی ئێران دەكاتە ئامانج كە پێشتر نەیكردوونەتە ئامانج.

پێشتریش ئەمریكا هۆشداری داوەتە ئێران لە وەڵامدانەوەی دوایین هێرشی ئیسرائیل و رایگەیاندووە، بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەكان زیاتر نەبن، پێویستە چیتر ئێران وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل نەداوەتەوە.