ئەنتۆنی بلینکن: تاران پاشەکشەی کردووە لە داواکارییەکانی
٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٣٦٢
بلینکن دەڵێت، واشنتۆن سەرقاڵ نابێت بە ڕێککەوتنێک کە داواکارییە سەرەتاییەکانی بەدینەھێنرێت، وتیشی، ئەگەر رێککەوتن بکەن، تەنھا بۆ پاڵپشتی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەو کارە دەکەن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، وەڵامەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ کاراکردنەوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە ھەنگاوێک بەرەو دواوە گەڕاوەتەوە ھەربۆیە پەلە ناکەن لەوەی پەیوەست بن بە رێککەوتنی ئەتۆمییەوە.
لای خۆشیەوە جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایش لە کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی واشنتۆن بژاردەی دیکەی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی ئێران دەستی بەچەکی ئەتۆم نەگات، لەکاتی شکستھێنانی ھەوڵەکانی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥.