پوتن: پچڕاندنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ روسیا زیانی بە ئابووریی ئەوروپا گەیاند
کوردسات نیوز
٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٣٠٢
سەرۆکی روسیا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی "ئابووریی رۆژھەڵات" لە ڤلادیڤۆستۆک، وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، روسیا بەھەموو ژیریەکەیەوە بڕیاریدا وەڵامی سەربازیی ھەبێت بۆ ھەڕەشە چاوەڕوانکراوەکانی ئۆکراین و ئەو ھەڵمەتە سەربازییە و ھەموو جوڵەکانی تری روسیا بۆ بەھێزکردنی سەروەری و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەیانە.
وتیشی، گۆشەگیرکردنی روسیا لەکاتی ئێستادا ئەستەمە و بەردەوامدەبن لە بەھێزکردنی ئاسایشی پیشەسازی و ئابوورییان و یەکێک لە ھۆکارەکانی پاشەکشەی ئابووریی ئەوروپاش پچڕاندنی پەیوەندییەکانیانە لەگەڵ روسیا، چونکە مۆسکۆ سەرکەوتووبووە لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمنکارییە ئابوورییەکان، کە مەبەستی سزاکانی ئەمریکا و ئەوروپایە لەسەر وڵاتەکەی.
سەرۆکی روسیا ئاشکرایکرد، دراوەکانی رۆبڵی روسی و یەنی چینی لە مامەڵەی گازی سروشتی لەگەڵ چین بەکاردەھێنن و ھەر بەو دوو دراوەش ئاڵوگۆڕی کاڵا لەنێوان روسیا و چین دەکەن.