روسیا کڕینی چەک لە ئێران و کۆریای باکور ڕەتدەکاتەوە
٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
١٬٢١٣
ڤاسیلی نێبێنزیا، نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەمریکا و بەریتانیا ھەر بەڵگەیەکیان ھەیە با بیخەنەڕوو، لەبارەی ئەوەی کە ڕوسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ئێران و موشەک و تۆپخانەی لە کۆریای باکور کڕیوە، بۆئەوەی لە جەنگی ئۆکراین بەکاریان بھێنێت.
وتیشی، ئەو دوو وڵاتە با بەڵگەکانیان لەبارەی کڕینی چەک ئاشکرا بکەن، یاخود دانبنێن بەوەی کە زانیاریی ناڕاستیان بڵاوکردووەتەوە.
ئەمریکا بەردەوام ڕوسیا تۆمەتبار دەکات بە کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێران، ھەفتەی ڕابردووش ھەواڵگیری ئەمریکا رایگەیاند، روسیا ملیۆنان مووشەک و ھاوەنی لە کۆریای باکور کڕیوە.