فەڕەنسا ١٨٤ کۆچبەری لە کەناڵی ئینگلیز رزگار کرد
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٢٧٢
"ناوەندی ئۆپراسیۆنە ھەرێمییەکانی فەڕەنسا بۆ چاودێری و رزگارکردن، بڵاویکردەوە، تیمەکانیان لە چەند ھەڵمەتێکدا بۆ رزگارکردنی کۆچبەران، سێ بەلەمی کۆچبەرانیان رزگارکردووە، کە دووچاری ئاستەنگبوون لە کەناراوەکانی گراڤێلین لە کەناڵی ئینگلیز، بە ھەر سێ بەلەمەکە ١٨٤ کۆچبەریان ھەڵگرتووە و کۆچبەرەکانیش ھەڵگری رەگەزنامەی "عێراقی و تورکی و ئەلبانی و جۆرجیی و ئەفغانی و ھیندی، سودانی و سریلانکین، دوای رزگارکردنیان لە بەندەرەکانی کالێ و دانکیرک دابەزێندراون.
سەرەڕای ھەوڵەکانی حکومەتی فەڕەنسا، بەڵام کەناڵی ئینگلیز لە نێوان ئەو وڵاتە و بەریتانیا یەکێکە لە قەرەباڵغترین رێڕەوە ئاوییەکان لە جیھاندا بۆ گەیشتنی کۆچبەران بە بەریتانیا، بەپێی ئامارەکان لە کۆتایی ھەفتەی رابردووەوە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە کەناڵی ئینگلیز پەڕیونەتەوە و گەیشتوونەتە بەریتانیا، گەیشتووەتە دوو ھەزار و ١٢٠ کۆچبەر.