نوسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی رۆژانی ٢ بۆ ٨ی ئەم مانگە، سێ ھەزار و ٣٨ کۆچبەری نایاسایی گەڕێندراوەتەوە وڵاتەکانی خۆیان، لەو ژمارەیە ھەزار و ٤٩٢یان ئەفغانین و ٤٤٨ پاکستانین و ئەوانەی تر سەر بە وڵاتانی ترن.
ھەر لەو ماوەیەدا بەھۆی رێکارەکانەوە لەسەر سنوری تورکیا، رێگری لە ھاتنە ناوەوەی ٤ ھەزار و ٣٥٢ کۆچبەر کراوە.
نوسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا راشیگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ٧٨ ھەزار و ٧١٦ کۆچبەری نایاسایی گەڕێندراونەتەوە، رێگری لە ٢٠٩ ھەزار و ٣١٨ کۆچبەریش کراوە بێنە وڵاتەکەوە.
بە پێی روانگەی سوری، ١٤٤ حاڵەتی دەستگیرکردن و ٨ حاڵەتی رفاندن کە ٤ حاڵەتیان منداڵە لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا تۆمار کراوە. لەو ژمارەیەش ١٠٩ حاڵەتیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا و گروپە چەکدارەکان بوون . ھەروەھا ٩٣ حاڵەتیش لە ناوچەی عەفرین و ١٨ حاڵەت لە ناوچەی باب و جەرابلوس رویداوە.
ھاوکات ١٦ کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشق دەستگیرکراون و لە ناوچەی خۆبەرێوەبەری باکور و رۆژھەڵاتی سوریا ٢١ کەس بە تومەتی جۆراوجۆر دەستگیرکراون.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای گەیشتنی بە پاکستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە، سەردانی ھەندێک لەو ناوچانەی کرد کە بەھۆی لافاوەوە لەماوەی چەند ھەفتەی رابردوودا زیانی زۆریان بەرکەوت و رایگەیاند، زیانەکانی لافاو لە پاکستان یەکجار زۆرە و پێویستە سەرجەم وڵاتان پشتیوانی و ھاوکاری ئەو وڵاتە بکەن بۆئەوەی قەربووی بەشێکی زۆر لە زیانەکانی بکاتەوە و ناوچە وێرانبووەکان ئاوەدان بکاتەوە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی تائێستا خەمڵێندراوە پاکستان پێویستی بە ٣٠ ملیار دۆلارە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی لافاو و ئەو ھاوڵاتیانەی ماڵ و ناوچەکانیان ژێرئاو کەوتوون.
میدیاکانی ئەمریکا بڕیارێکی وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەکەیان بڵاوکردووەتەوە و بە پێی بڕیارەکە چیتر نە کەرتی حکومی و نە ھیچ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت بۆیان نییە نەوت و بەرھەمەکانی لە ڕوسیاوە ھاوردە بکەن، جەختیشیکردووەتەوە، ھەر لایەنێک پابەند نەبێت یان بە نھێنی نەوت و بەرھەمەکانی لە ڕوسیاوە ھاوردە بکات، ڕوبەڕووی سزا و لێپرسینەوەی توندی یاسایی دەبێتەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕاشیگەیاندوە، ئەو بڕیارە تەنھا بۆ حکومەت و کەرتی تایبەتی ئەمریکایە و وڵاتانی دیکەی جیھان ناچار ناکەن پابەندی ئەو بڕیارە بن.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو خێزانانە پێکھاتوون لە ٧٦٦ خێزان و زۆربەیان منداڵ و ژن و پیاوی بە تەمەنن.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای وردبینیکردن لەناوەکانیان لەڕووی ئەمنییەوە، ڕەوانەی کەمپی جەدعەی باشوری شاری موسڵ دەکرێن، بۆ سەرلەنوێ ئامادەکردن و ئاساییکردنەوەی ژیانیان، بەر لەوەی بگەڕێندرێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، ئەرکی گەڕاندنەوە و پێشوازیکردنی ئەو خێزانانە لە لایەن وەزارەتەکەیان و ناوەندە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
کەمپی ھۆل لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو لە نزیک سنوری ھاوبەشی عێراق و سوریا بنیاتنراوە و ئەو خێزانە عێراقیانەی تێدا نیشتەجێکراوە، کە بەھۆی ڕوداوەکانی ئەو کاتەی عێراق و دواتریش ھاتنی داعشەوە ئاوارەی کەمپەکە بوون.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا داواکردنی مافی پەنابەرێتی بەڕێژەی لە ٦٨% لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا زیادیکردووە و ژمارەی ئەو کەسانەش کە لەو ماوەیەدا داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە گەیشتووەتە ٤٠٦ ھەزار داواکاری.
ئاشکراشیکردووە، لەو کەسانەی داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە، ھاوڵاتی سوری بە پلەی یەکەم دێن و پاشان ھاوڵاتیانی ڤەنزویلا و کۆلۆمبیا و پاکستان و دواتریش دانیشتووانی تورکیان.
ئاژانسەکە دەڵێت، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا نزیکەی ١٢ ھەزار ھاوڵاتی ئۆکراین داواکاریان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی پێشکەش بە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کردووە.
لەو ھەڵبژاردنەدا ھەشت پارت کە نوێنەریان لە پەرلەمان ھەیە لەگەڵ چەند پارتێکی بچوک کێبڕکێ بۆ بەدەستھێنانی زۆرترین کورسی دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید ھاوشێوەی ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ کە ١٠٠ کورسی بەدەستھێنا بۆ ھەڵبژاردنی ئەمساڵیش زۆرترین کورسی پەرلەمان بەدەستبھێنێت.
ھەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید چوار ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، حزبەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ٣٤٩ کورسی دەکەن. ھەر پارتێک ٤%ی دەنگەکان بەدەست نەھێنێت، نابێتە خاوەنی کورسی و تەنھا کورسیی لە ئەنجومەنی پارێزگا و شارەوانییەکان دەبێت، بۆ ھەڵبژاردنی ئەمساڵیش زیاتر لە ٧ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار ھاووڵاتی سوید کە تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵە، دەتوانن دەنگ بدەن.
بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا، راگەیاندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوکرد، پێشنیازی کۆتایی کە پێشکەشی تاران کراوە، زۆرترین نەرمی وڵاتانی ئەوروپا لەبارەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی پیشان دەدات، بەڵام ئێران نایەوێت سوود لەو دەرفەتە دیبلۆماسییە چارەنووسسازە وەربگرێت و لەبری ئەوە بەبێ پاساو بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
ئاماژەیان بەوەشکرد، ھەڵوێستی ئێران ئاسۆی گەڕانەوە بۆ کارکردن بە رێککەوتننامەکەی ساڵی ٢٠١٥ تێک دەدات و گوومانیان لە نیازی ئەو وڵاتە بۆ گەڕاندنەوە بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی ھەیە.
ئاژانسی ھەواڵیی ئێرنای سەر بە حکومەتی ئێران رایگەیاند، ئەو کەشتییە لە ئاوەکانی کەنداو لە لایەن سوپای پاسدارانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و ھەموو ئەندامەکانی کە حەوت کەس بوون رادەستی دەسەڵاتی دادوەریی کراون، بەڵام ناسنامەی ئەندامانی سەر کەشتییەکە و کەشتییەکە ئاشکرا نەکراوە.
ئاژانسەکە لە زاری عەمید رەمەزان زیراھی، فەرماندەی ناوچەی سێی ھێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردەوە، ئەو کەشتییە بەنیازبووە سووتەمەنی بە قاچاغ ببات بۆ وڵاتێکی تر و بڕی ٧٥٧ ھەزار لیتر سووتەمەنی بە قاچاع ببات، کە بەھاکەی دەگاتە ٢٢٢ ملیار ریاڵ.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆکراین، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ھەڵوەشاندنەوەی ڕێگریکردن لە ھەناردەکردنی بەرھەمی ئۆکراین، تا ئێستا ٣٨ کەشتی دانەوێڵەی ئۆکراین-یان لەڕێگەی بەندەرەکانی ئۆدیسە و چۆرنمۆرسکی-یەوە بۆ وڵاتانی دیکەی جیھان گواستووەتەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆکراین ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لەئێستادا ١٢ کەشتی دیکە چاوەڕێی مۆڵەت دەکەن بۆ ئەوەی بەندەرەکانی ئۆکراین بەرەو جیھان بەجێبھێڵن.
ڕۆژی ٢٢ی مانگی تەمموزی ئەمساڵ وەفدی ھەردوو وڵاتی ڕوسیا و ئۆکراین لە وڵاتی تورکیا بە ئامادەبوونی ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە و ھەردوولا گەشتنە ڕێککەوتن لەبارەی ھەناردەکردنی بەرھەمی کشتوکاڵی ئۆکراین بۆ وڵاتانی جیھان.
"پەروین بوڵدان" ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" رایگەیاند، با "ھاوپەیمانی جمھور" و "ھاوپەیمانی میلەت" بزانن کە نابێت ھیچ کەس و لایەنێک لە سەر ھەدەپە سیاسەت بکات و ئەو پارتە نەکەنە قوربانی بەرژەوەندییەکانی خۆیان، وتیشی، پرسی سەرەکی ئەوان ئەوە نییە کێ خاوەن دەسەڵات بێت، بەڵکو ئامانجی ھەدەپە گۆڕینی سیستمی نایەکسانی و نادادپەروەری بە سیستمێکی دیموکراسییە.
جەختی لەوەشکردەوە، ھەدەپە ھەموو ئەو فکر و ھزرانە رەتدەکاتەوە کە لەسەر بنەمای نکۆڵیکردن و پەراوێزخستن و دوورخستنەوە، دامەزراون.
بوڵدان راشیگەیاند، لە ھاوپەیمانی"کار و ئازادی" پابەندن بە بەھا گشتییە مرۆڤایەتییەکان بۆ دامەزراندنی ژیانێکی دیموکراسی و لیبراڵ لە تورکیا.
جۆن کێربی ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئاشکرایە تا ئێستاش کەلێن ھەیە و ئەوان نزیک نین لەوەی ڕێککەوتنێک بکەن سەبارەت بە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.
کێربی ئاشکرایکرد، ئەوان نەگەیشتوونەتە ئاستی ڕێککەوتنێک وەک ئەوەی خواستیان بۆی ھەبوو.
لە سەرەتای مانگی ئابی ڕابردووەوە لە ڤیینەنا، بێ ئامادەبوونی ڕاستەوخۆی ئەمریکا، وتووێژەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەستی پێکردووە.
بە گوێرەی ڕەشنووسی پێشنیازکراوی یەکێتی ئەوروپا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، سزا سەپێنراوەکانی سەر تاران سوک دەکرێن، لە بەرامبەر ھەنگاوی پێویست لە لایەن تارانەوە بۆ پابەندبوون بە بەڵێنەکانی تایبەت بە سنوردارکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکان و ڕێگەدان بە دانانی چاودێری لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەیدا.
کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە کاتی ڕاگەیاندنی یاسای ناساندنی وڵاتەکەی وەک دەوڵەتێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی ڕایگەیاند، بە ھیچ شێوەیەک دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی نابن و بەکارھێنانیشی وەک دوا بژاردە دەبێت، ئەگەر ھاتوو مەترسییەک ڕووبکاتە سەر ئاسایشی وڵاتەکەی.
ئاژانسی ھەواڵی کۆریای باکور لە زاری کیم جۆنگ ئون بڵاویکردەوە، لەمڕۆ بەدواوە وڵاتەکەی خاوەنی چەکی ئەتۆمییەوە و بە ھیچ شێوەیەک گفتوگۆ ناکات لەسەر داماڵینی چەکی ئەتۆمی.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشەرعی ناساندنی وڵاتەکەی وەک ھێزێکی ئەتۆمی بایەخێکی گەورەی ھەیە بۆ پێگەی وڵاتەکەی.
پیتەر سیارتۆ وەزیری دەرەوەی ھەنگاریا رەخنەی لە پێشنیازی دیاریکردنی لانی کەمی نرخ بۆ غازی روسیا گرت و رایگەیاند، بیرۆکەیەکی لەو جۆرە لە بەرژەوەندی وڵاتەکەیدا نییە.
وتیشی، بانگەشەی ھەندێک وڵاتی ئەوروپا بۆ دیاریکردنی کەمترین نرخ بۆ غازی روسیا لەوانەیە پەرچەکرداری روسیای لێبکەوێتەوە و دەستبەجێ ھەناردەی غاز بۆ ئەوروپا رابگرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە ئەمرۆ وەزیرانی وزەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کۆببنەوە و تاوتوێی بابەتی دیاریکردنی نرخ بۆ غازی روسیا بکەن.
لەو ھەڵبژاردنەدا ھەشت پارت کە نوێنەریان لە پەرلەمان ھەیە لەگەڵ چەند پارتێکی بچوک کێبڕکێ بۆ بەدەستھێنانی زۆرترین کورسی دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید ھاوشێوەی ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ کە ١٠٠ کورسی بەدەستھێنا بۆ ھەڵبژاردنی ئەمساڵیش زۆرترین کورسی پەرلەمان بەدەستبھێنێت.
ھەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید چوار ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، حزبەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ٣٤٩ کورسی دەکەن. ھەر پارتێک ٤%ی دەنگەکان بەدەست نەھێنێت، نابێتە خاوەنی کورسی و تەنھا کورسیی لە ئەنجومەنی پارێزگا و شارەوانییەکان دەبێت، بۆ ھەڵبژاردنی ئەمساڵیش، زیاتر لە ٧ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار ھاوڵاتی سوید کە تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵە، دەتوانن دەنگ بدەن.
ئەمڕۆ پاشا چارلزی سێیەم بە یاوەری کامێلای ھاوسەری، لە کۆشی بالمۆراڵ لە سکۆتلەنداوە گەیشتە کۆشکی بەکینگھام لە شاری لەندەن و لە دەروازەی کۆشکەکە چاویکەوت بە سەدان کەس لە ھاووڵاتیانی بەریتانیا، کە بۆ ھاوخەمیی کۆچی دوایی شاژن ئێلیزابێسی دووەم لە دەوروبەری کۆشکی بەکینگھام وەستابوون.
رۆژی شەممە ئەنجومەنی جێنشینی لە کۆشکی سانت جەیمس کۆدەبێتەوە و چارلزی سێیەم وەک پاشای نوێی بەریتانیا دەناسێنێت و راگەیاندنەکەی لە باڵکۆنی کۆشکەکەوە دەخوێندرێتەوە و پاشان سوێند دەخوات ، لە رۆژی یەکشەممەوە راگەیاندنی دەستبەکاربوونی پاشا چارلزی سێیەم، لە ھەموو بەریتانیا بڵاودەکرێتەوە.