پیتەر سیارتۆ وەزیری دەرەوەی ھەنگاریا رەخنەی لە پێشنیازی دیاریکردنی لانی کەمی نرخ بۆ غازی روسیا گرت و رایگەیاند،  بیرۆکەیەکی لەو جۆرە لە بەرژەوەندی وڵاتەکەیدا نییە. 

وتیشی، بانگەشەی ھەندێک وڵاتی ئەوروپا بۆ دیاریکردنی کەمترین نرخ بۆ غازی روسیا لەوانەیە پەرچەکرداری روسیای لێبکەوێتەوە و دەستبەجێ ھەناردەی غاز بۆ ئەوروپا رابگرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە ئەمرۆ وەزیرانی وزەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کۆببنەوە و تاوتوێی بابەتی دیاریکردنی نرخ بۆ غازی روسیا بکەن.