پەروین بوڵدان: لە کەس قبوڵ ناکەین ھەدەپە بەکار بهێنێت
کوردسات نیوز
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٥٦٤
"پەروین بوڵدان" ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" رایگەیاند، با "ھاوپەیمانی جمھور" و "ھاوپەیمانی میلەت" بزانن کە نابێت ھیچ کەس و لایەنێک لە سەر ھەدەپە سیاسەت بکات و ئەو پارتە نەکەنە قوربانی بەرژەوەندییەکانی خۆیان، وتیشی، پرسی سەرەکی ئەوان ئەوە نییە کێ خاوەن دەسەڵات بێت، بەڵکو ئامانجی ھەدەپە گۆڕینی سیستمی نایەکسانی و نادادپەروەری بە سیستمێکی دیموکراسییە.
جەختی لەوەشکردەوە، ھەدەپە ھەموو ئەو فکر و ھزرانە رەتدەکاتەوە کە لەسەر بنەمای نکۆڵیکردن و پەراوێزخستن و دوورخستنەوە، دامەزراون.
بوڵدان راشیگەیاند، لە ھاوپەیمانی"کار و ئازادی" پابەندن بە بەھا گشتییە مرۆڤایەتییەکان بۆ دامەزراندنی ژیانێکی دیموکراسی و لیبراڵ لە تورکیا.