لەو ھەڵبژاردنەدا  ھەشت پارت کە نوێنەریان لە پەرلەمان ھەیە لەگەڵ چەند پارتێکی بچوک کێبڕکێ بۆ بەدەستھێنانی زۆرترین کورسی دەکەن.

چاوەڕوان دەکرێت پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید ھاوشێوەی ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨  کە ١٠٠ کورسی بەدەستھێنا بۆ ھەڵبژاردنی ئەمساڵیش زۆرترین کورسی پەرلەمان بەدەستبھێنێت.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید چوار ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، حزبەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ٣٤٩ کورسی دەکەن. ھەر پارتێک ٤%ی دەنگەکان بەدەست نەھێنێت، نابێتە خاوەنی کورسی و تەنھا کورسیی لە ئەنجومەنی پارێزگا و شارەوانییەکان دەبێت، بۆ ھەڵبژاردنی ئەمساڵیش زیاتر لە ٧ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار ھاووڵاتی سوید کە تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵە، دەتوانن دەنگ  بدەن.