ئاژانسی ھەواڵیی ئێرنای سەر بە حکومەتی ئێران رایگەیاند، ئەو کەشتییە لە ئاوەکانی کەنداو لە لایەن سوپای پاسدارانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و ھەموو ئەندامەکانی کە حەوت کەس بوون رادەستی دەسەڵاتی دادوەریی کراون، بەڵام ناسنامەی ئەندامانی سەر کەشتییەکە و کەشتییەکە ئاشکرا نەکراوە.

ئاژانسەکە لە زاری عەمید رەمەزان زیراھی، فەرماندەی ناوچەی سێی ھێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردەوە، ئەو کەشتییە بەنیازبووە سووتەمەنی بە قاچاغ ببات بۆ وڵاتێکی تر و  بڕی ٧٥٧ ھەزار لیتر سووتەمەنی بە قاچاع ببات، کە بەھاکەی دەگاتە ٢٢٢ ملیار ریاڵ.