کاروانێکی دیکەی خێزانە عێراقییەکان لە کەمپی ھۆلی سوریاوە گەڕێندرانەوە
کوردسات نیوز
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٢٥٣
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو خێزانانە پێکھاتوون لە ٧٦٦ خێزان و زۆربەیان منداڵ و ژن و پیاوی بە تەمەنن.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای وردبینیکردن لەناوەکانیان لەڕووی ئەمنییەوە، ڕەوانەی کەمپی جەدعەی باشوری شاری موسڵ دەکرێن، بۆ سەرلەنوێ ئامادەکردن و ئاساییکردنەوەی ژیانیان، بەر لەوەی بگەڕێندرێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، ئەرکی گەڕاندنەوە و پێشوازیکردنی ئەو خێزانانە لە لایەن وەزارەتەکەیان و ناوەندە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
کەمپی ھۆل لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو لە نزیک سنوری ھاوبەشی عێراق و سوریا بنیاتنراوە و ئەو خێزانە عێراقیانەی تێدا نیشتەجێکراوە، کە بەھۆی ڕوداوەکانی ئەو کاتەی عێراق و دواتریش ھاتنی داعشەوە ئاوارەی کەمپەکە بوون.