لە ھەفتەیەکدا تورکیا زیاتر لە ٣٠٠٠ کۆچبەری بۆ وڵاتەکانیان گەڕاندووەتەوە
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٣٤٧
نوسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی رۆژانی ٢ بۆ ٨ی ئەم مانگە، سێ ھەزار و ٣٨ کۆچبەری نایاسایی گەڕێندراوەتەوە وڵاتەکانی خۆیان، لەو ژمارەیە ھەزار و ٤٩٢یان ئەفغانین و ٤٤٨ پاکستانین و ئەوانەی تر سەر بە وڵاتانی ترن.
ھەر لەو ماوەیەدا بەھۆی رێکارەکانەوە لەسەر سنوری تورکیا، رێگری لە ھاتنە ناوەوەی ٤ ھەزار و ٣٥٢ کۆچبەر کراوە.
نوسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا راشیگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ٧٨ ھەزار و ٧١٦ کۆچبەری نایاسایی گەڕێندراونەتەوە، رێگری لە ٢٠٩ ھەزار و ٣١٨ کۆچبەریش کراوە بێنە وڵاتەکەوە.