فیلیپۆ گراندی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دیمەشق، لەگەڵ فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبووەوە، دواتر سەردانی شاری حەلەبی کرد و چاوی بە ژمارەیەک ئاوارەی سوری کەوت کە لە دۆخێکی خراپدا دەژین و پێویستیان بە ھاوکاریی نێودەوڵەتییە.
ھاوکات نوسینگەی وەفدی یەکێتی ئەوروپا بۆ سوریا لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە، مافی ھەموو ھاوڵاتییەکی سورییە بگەڕێتەوە شوێنەکەی خۆی، بەڵام رەوشی ئەو وڵاتە ھێشتا گونجاو نییە.
نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا بۆ سوریاش رایگەیاندووە، پێویستە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەرفەتی گەڕانەوەی سەلامەت و شکۆمەندانە بۆ کۆچبەران و ئاوارەکانی سوریا دەستەبەر بکرێت و بە زۆر نەگەڕێندرێنەوە.
کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری کۆچبەران ئاشکرایکرد، لەنێو بەلەمێکدا کە ٣٠ کۆچبەری تێدابووە، شەش کۆچبەری خەڵکی سوریا بەھۆی تونێتی و برسێتییەوە لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە.
رونیشیکردووەتەوە، لەناو قوربانییەکاندا دوو منداڵی تەمەن یەک ساڵ و دوو ساڵ و گەنجێکی تەمەن ١٢ ساڵ ھەیە، سێ کەسی پێگەیشتووش کە دایک و داپیرەیەکی قوربانییەکانی تێدایە رزگاریانبووە.
کۆمیسیۆنی کاروباری کۆچبەران ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرینەی ئەو کۆچبەرانەی رزگارییان بووە لە دوورگەی سقڵییەی ئیتاڵیا چارەسەریان وەرگرتووە و ئەو شوێنەش ئاشکرانەکراوە کە لێیەوە ھاتوون.
ھەروەھا کۆمەڵەی (ئارم فۆن) کە کۆمەڵەیەکی ناحکومییە و سەرپەرشتی ھێڵی گەرمی بەھاناوەچوونی کۆچبەران دەکات رایگەیاندووە، کەشتییەک بە ٢٥٠ کۆچبەرەوە ھەفتەیەکە لە لوبنانەوە بە رێکەوتووە و لە ئاوەکانی ماڵتا دووچاری کەمی سوتەمەنی بووە، کۆچبەران ماوەی دوو رۆژە ئاو و خۆراکیان پێنەماوە و یەکێک لە کۆچبەرەکان کە منداڵێکی ساوایە بەھۆی تونێتییەوە گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ سوپای ئازربایجان بە تۆپی قورس تۆپبارانی پێگە سەربازییەکانیانی لەچەند شارۆچکەیەکی سەر سنور کردووە و فرۆکەی بێفرۆکەوانەشی لە ھێرشەکەدا بەکارھێناوە.
لەبەرامبەردا وەزارەتی بەرگری ئازربایجان، ھێزەکانی ئەرمینیای تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانی ھێرشی تێکدەرانەی فراوان بۆ سەر پێگە سەربازییەکانیان لەناوچە سنورییەکان.
رونیشیکردووەتەوە، تۆپبارانی ھێزەکانی ئەرمینیا کوژرانی ژمارەیەک سەربازی وڵاتەکەی لێکەوتووەتەوە، بەبێ ئەوەی ژمارەیان ئاشکرا بکات.
بۆ تاوتوێکردنی دواپێشھاتەکانیش، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا پەیوەندی بە سەرۆکی روسیا و فەڕەنساو وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە کرد.
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، دوای پێکدادانەکەی ئەمرۆ ھەردوو وڵات لەسەر ئاگربەست رێککەوتوون.
نیکۆل باشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە وتەیەکدا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند، ھێزەکانی ئازربایجان لە حەوت میحوەرەوە ھێرشیانکردووەتە سەر سنورەکانی وڵاتەکەی و بەھۆی تۆپبارانەکانەوە ٤٩ سەربازی وڵاتەکەی کوژراون.
وتیشی، لەچەند سەعاتی رابردوودا رادەی پێکدادانەکان کەمبووەتەوە، بەڵام ھێشتا بەردەوامە.
لەبەرامبەردا وەزارەتی بەرگری ئازربایجان، ھێزەکانی ئەرمینیای تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانی ھێرشی تێکدەرانەی فراوان بۆ سەر پێگە سەربازییەکانیان لە ناوچە سنورییەکان .
رونیشیکردووەتەوە، تۆپبارانی ھێزەکانی ئەرمینیا کوژرانی ژمارەیەک سەربازی وڵاتەکەی لێکەوتووەتەوە بەبێ ئەوەی ژمارەیان ئاشکرا بکات.
سەرھەڵدانەوەی شەڕ لەنێوان ئەرمینیا و ئازربایجان نیگەرانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و ئەمریکا و روسیا و ئێران و تورکیا داوایان لە ھەردوو وڵات کرد شەڕ رابگرن.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، پارتی سۆسیال دیموکرات ٣٠.٥%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە و لە پێشەوەی پارتەکانی ترەوەیەوە.
ھاوکات پارتی رەگەزپەرستەکان ٢٠.٦٪ و مۆدێرات ١٩.١٪ و سەنتەر پارتی ٦.٧٪ و لیبرال ٤.٦٪.
کۆی پارتە بچوکەکان ٢.٢٪ی دەنگەکانیان بەدەستھێناوە، تا ئێستاش پارتی سۆسیال دیموکرات زۆرترین دەنگی بە دەستھێناوە، کە ژمارەیەک کورد لەسەر لیستی ئەو پارتە خۆیان کاندید کردووە.
لەو ھەڵبژاردنەدا ٨ پارت کە نوێنەریان لە پەرلەمان ھەیە لەگەڵ چەند پارتێکی بچوک کێبڕکێ بۆ بەدەستھێنانی زۆرترین کورسی دەکەن.
"زیلینسکی" رایگەیاند، بەھۆی بۆردوومانەکانی روسیاوە کارەبای پێنج ھەرێمی خۆرھەڵاتی ئۆکراین بڕاوە، کە خارکیڤ و ناوچەکانی ھەرێمی دۆنێتسک و زاپۆرۆژیا و سومی و چەند ناوچەیەکی تر دەگرێتەوە و ٩ ملیۆن کەس کاریگەرییان لەسەر دروست بووە.
"زیلینسکی" وتیشی، روسیا ھەوڵدەدات ھاووڵاتیانی ئۆکراین لە کارەبا و سوتەمەنی بێبەش بکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ حکومەتی ئۆکراین رایگەیاند زیاتر لە ٣ ھەزار کیلۆمەتریان لە خاکی وڵاتەکە کۆنترۆڵ کردۆتەوە و دژی روسیا لە پێشڕەویدان.
ماڵپەری یۆرۆنیوز ئاشکرایکردوە، گروپێک لە پەنابەرانی سوری لە تورکیا کاروانێکی بە کۆمەڵ بە ناوی “کاروانی نوور-کۆچ بەرەو ئەوروپا” پێکدەھێنن بۆ گەیشتن بە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.
ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوە کردوە، لە ڕێگەی کەناڵێکی تەلەگرامەوە کار بۆ داڕشتنی پلانی کاروانەکە و پەیوەندییکردن بە کاروانەکەوە دەکرێت، تائێستاش نزیکەی ٧٠ ھەزار کەس پەیوەندییان بە کەناڵەکەوە کردووە. ڕێکخەرانی کاروانەکە داوا لە خەڵک دەکەن، کیسەی خەوتن و چادر و چاکەتی و ئاو و خواردنی لە قوتوونراو و کیتی فریاگوزاری سەرەتایی لەگەڵ خۆیان بھێنن.
ڕێکخەرانی کاروانەکە دەڵێن، کاروانەکە دابەش دەبێت بەسەر گروپی ٥٠ کەسییدا، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی کەناڵە تەلەگرامییەکە لە پەیامێکدا وتوویەتی،"ئێمە ١٠ساڵە لە تورکیاین، پێویستە وڵاتانی ڕۆژئاواش ئەو بارگرانییە لەئەستۆ بگرن".
نزیکەی سێ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار پەنابەری سوریی بە فەرمی لە تورکیا دەژین و ھەوڵ دەدەن بچن بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، “شەش ئەندامیان بە فیشەکی چەکدارانی نەناسراوەوە، کوژراون، ئەوەش لە کاتێکدا بووە کە بەرەو حەسەکە بەرێکەوتبوون. بە پێی ئەو سەرچاوەیە ھەرچەند تا ئێستا نەزانراوە چەکدارەکان کێ بوون بەڵام پێدەچێت سەر بە تیرۆریستانی داعش بووبن.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ئەندامانە سەر بە ھێزەکانی خۆپاراستنن و خەڵکی شاری حەسەکە و گوندەواری حەڵەبن. سەرچاوەکە جەختی لەوە کردەوە، “داعش ھێرشەکانی لە دژی ھێزەکانی سوریای دیموکرات چڕترکردووەتەوە و لە شێوەی گروپی بچووکدا لە بیابانی دێرەزوور خۆیان حەشارداوە.
"دەیڤد بارنیا" ڕێکخەری دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل "موساد" رایگەیاند، لە ماوەی کۆتاییدا دەیان ھێرشی ئێرانیان شکست پێھێناوە، کە ویستویانە ئیسرائیل بکەنە ئامانج لە وڵاتانی دەرەوە، بەنمونە لە قوبرس و تورکیا و کۆڵۆمبیا و وڵاتانی تر، ھەروەھا چەندین تۆمەتبار دەستگیرکراون.
ڕێکخەری موساد وتیشی ئێران ھەڕەشەیە بۆ سەر جیھان و پێویستە روبەڕووی ببنەوە.
دوای ئەوەی سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی روسیا باسی لەوە کرد ئۆکراین ناچار ناکەن بۆ گفتوگۆ و دانوستان، بەڵام پشتگوێخستنی گفتوگۆش لەلایەن ئەو وڵاتەوە ئاڵۆزییەکان قوڵتر دەکاتەوە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لە وەڵامدا رایگەیاند، سیاسەت و ستراتیژی وڵاتەکەی ھەمیشە پشتیوانی لە گفتوگۆ کردوە بۆ چارەسەر کردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان، بەڵام ئەوەی روسیا باسی دەکات تەنھا بانگەشەیەکی بێ بنەمایە و دوو لە راستییەوە و ئامانجیان تەنھا کات بەڕێکردن و چەواشەکارییە.
وتیشی، لە بەرئەوەی نیەتی راستەقینەی روسیا دەزانن، بۆیە لە ئێستادا ئامادە نین بۆ گفتوگۆ، چونکە ئەنجامەکەی دەزانن بەو پێیەی مۆسکۆ جگە لە سەپاندنی مەرجەکانی خۆی ھیچی تری قبوڵ نییە.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا کە پەیامنێری کوردسات نیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، ئەمریکا رێککەوتنی ئەتۆمی پێشێلکردوە و پێویستە ھەر ئەویش نیەتی راستەقینە پیشان بدات بۆ زیندووکردنەوەی، وتیشی، یەکێتی ئەوروپا راگەیەندراوێکی خراپی لە کاتێکی خراپدا بڵاوکردووەتەوە کە دەڵێت ئێران بە ئاراستەیەکی خراپ ھەنگاو دەنێت و رێگری دەکات لە زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، کە ئەوەش دوورە لە راستییەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داواشی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کرد لە کارەکانیدا بێلایەن بێت و خۆی تێکەڵی سیاسەت نەکات، سوپاسی حکومەت و گەلی عێراقیشی کرد بۆ پێشوازیکردنیان لە زیارەتکارانی ئێران کە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن چوونەتە عێراق.
کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان رایگەیاند، زمانی ھەڕەشە و ھۆشداری کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بەکاری دەھێنێت جگە لە ئاڵۆزکردنی ناکۆکییەکان ھیچ ئەنجامێکی دیکەی نابێت و تائێستاش ھیچ وڵات و لایەنێک سودیان لە ھەڕەشەکردن و ئاڵۆزی دروستکردن نەبینووە و تورکیاش لەو راستییە بە دەرنابێت، بۆیە پێویستە ناکۆکییەکانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن.
وتیشی، ئامادەیە لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆببێتەوە لە پێناو لە نزیکەوە گفتوگۆکردن لەسەر کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی گونجاو، جەختیشیکردەوە، ئەستەمە روبەڕوبوونەوەی سەربازیی لەنێوان یۆنان و تورکیا روبدات.
رافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، رەوشی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا لە ئۆکراین پێویستی بە چارەسەر و ھەنگاوی جدی و خێرا ھەیەو تەنھا بە قسە و یەکتر تۆمەتبارکردنی روسیا و ئۆکراین چارەسەر نابێت، چونکە لە ئێستادا ئەو وێستەگە ئەتۆمییە لە رەوشێکی مەترسیداردایە.
وتیشی، پێویستە بە زوترین کات ناوچەیەکی ئەمنی لە دەوروبەری ئەو وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا دروست بکرێت و ھەوڵەکانیش بۆ ئەو مەبەستە دەستیپێکردووە.
کیومارس حەیدەری فەرماندەی ھێزی پیادەی سوپای ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، ئەو جۆرە فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بە ناوی (عرش ٢) ناسراون و زۆر پێشکەوتوون، بەتایبەت دروستکراون بۆ ھێرشکردنە سەر تەلئەبیب و حەیفا.
لەلایەکی دیکەوە ڕەحیم موسەوی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران ڕایگەیاند، لەئێستادا ئێران ھێزی یەکەمە لەبوونی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەناوچەکەدا.
لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، میدیاکانی ئێران ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆییان لەسەر بنکەیەکی نھێنی سوپای ئێران لەژێر زەویدا بڵاوکردەوە، کە تایبەتکرابوو بە شوێنی ھەڵگرتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
راپۆرتەکە باسی لەوەکردبوو، بنکە سەربازییەکە بە سەدان مەتر لەژێر زەوی و لەژێر چیاکانی زاگرۆسدا بۆ فرۆکەی بێفڕۆکەوان ئامادەکراوە و لەئێستادا نزیکەی ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تێدا ھەڵگیراوە.
لەم ھەڵبژاردنەدا ھەشت پارت کە نوێنەریان لە پەرلەمان ھەیە لەگەڵ چەند پارتێکی بچوک کێبڕکێ بۆ بەدەستھێنانی زۆرترین کورسی دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید ھاوشێوەی ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ کە ١٠٠ کورسی بەدەستھێنا بۆ ھەڵبژاردنی ئەمساڵیش زۆرترین کورسی پەرلەمان بەدەستبھێنێت.
ھەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید چوار ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، حزبەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ٣٤٩ کورسی دەکەن. ھەر پارتێک ٤%ی دەنگەکان بەدەست نەھێنێت، نابێتە خاوەنی کورسی و تەنھا کورسیی لە ئەنجومەنی پارێزگا و شارەوانییەکان دەبێت، بۆ ھەڵبژاردنی ئەمساڵیش زیاتر لە ٧ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار ھاووڵاتی سوید کە تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵە، دەتوانن دەنگ بدەن.
دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رایگەیاند، ژمارەی توشبووان بە کۆلێرا لە رەققە و ریفی خۆرئاوای دێرەزوور زۆر بەرزبۆتەوە و سێ حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە.
داواشی لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد بە رێکخراوی تەندروستی جیھانییەوە کە ھاوکاری پزیشکییان پێشکەش بکەن بۆ رێگری کردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.
لەلایەکی ترەوە، وەزارەتی تەندروستی سوریا بڵاویکردەوە، ١٥ کەس لە پارێزگای حەلەب تووشی کۆلێرا بوون و لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن.