کیومارس حەیدەری فەرماندەی ھێزی پیادەی سوپای ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، ئەو جۆرە فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بە ناوی (عرش ٢) ناسراون و زۆر پێشکەوتوون، بەتایبەت دروستکراون بۆ ھێرشکردنە سەر تەلئەبیب و حەیفا.

لەلایەکی دیکەوە ڕەحیم موسەوی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران ڕایگەیاند، لەئێستادا ئێران ھێزی یەکەمە لەبوونی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەناوچەکەدا.

لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، میدیاکانی ئێران ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆییان لەسەر بنکەیەکی نھێنی سوپای ئێران لەژێر زەویدا بڵاوکردەوە، کە تایبەتکرابوو بە شوێنی ھەڵگرتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

راپۆرتەکە باسی لەوەکردبوو، بنکە سەربازییەکە بە سەدان مەتر لەژێر زەوی و لەژێر چیاکانی زاگرۆسدا بۆ فرۆکەی بێفڕۆکەوان ئامادەکراوە و لەئێستادا نزیکەی ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تێدا ھەڵگیراوە.