سەرۆک وەزیرانی یۆنان: ئامادەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ ئەردۆغان کۆببمەوە
کوردسات نیوز
١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٤٨٩
کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان رایگەیاند، زمانی ھەڕەشە و ھۆشداری کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بەکاری دەھێنێت جگە لە ئاڵۆزکردنی ناکۆکییەکان ھیچ ئەنجامێکی دیکەی نابێت و تائێستاش ھیچ وڵات و لایەنێک سودیان لە ھەڕەشەکردن و ئاڵۆزی دروستکردن نەبینووە و تورکیاش لەو راستییە بە دەرنابێت، بۆیە پێویستە ناکۆکییەکانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن.
وتیشی، ئامادەیە لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆببێتەوە لە پێناو لە نزیکەوە گفتوگۆکردن لەسەر کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی گونجاو، جەختیشیکردەوە، ئەستەمە روبەڕوبوونەوەی سەربازیی لەنێوان یۆنان و تورکیا روبدات.