"دەیڤد بارنیا" ڕێکخەری دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل "موساد" رایگەیاند، لە ماوەی کۆتاییدا دەیان ھێرشی ئێرانیان شکست پێھێناوە، کە ویستویانە ئیسرائیل بکەنە ئامانج لە وڵاتانی دەرەوە، بەنمونە لە قوبرس و  تورکیا و کۆڵۆمبیا و وڵاتانی تر، ھەروەھا چەندین تۆمەتبار دەستگیرکراون. 

ڕێکخەری موساد وتیشی ئێران ھەڕەشەیە بۆ سەر جیھان و پێویستە روبەڕووی ببنەوە.