بایدن داوای لە نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کردووە، لە ١٢ی ئەیلولەوە بەردەوامی بدرێت بە باری نائاسایی نیشتمانی لەبارەی ئەگەر و مەترسییەکانی دەستوەردانی دەرەکی  لە ھەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە .

لە ١٢ی ئەیلولی ٢٠١٨ەوە باری نائاسایی لەلایەن ئیدارەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەبارەی مەترسی دەستوەردان لە ھەڵبژاردنەکان راگەیەندراوە و بەپێی یاساکان ئەمریکا بۆی ھەیە سزای جیاواز بەسەر ھەر وڵات و لایەنێکدا بسەپێنێت کە گوماندەکات کاریگەری لەسەر ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دروستکردبێت یاخود زیانی بە سستمی ھەڵبژاردن گەیاندبێت، ھەر لەسەر ئەو بنەمایەش ئەمریکا سزای بەسەر چەندین کەسایەتی و قەوارەی روسیادا سەپاندووە، دوای ئەوەی تۆمەتبارکراون بە دەستوەردان لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا.