میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ لە شاری شیراز محەمەد رامز رەشیدی و سەید نەعیم ھاشمی قیتالی، کە بەرپرسیاری سەرەکی بوون لە ھێرشەکەی ساڵی رابردووی سەرمەزاری شاھچراغ لە گۆڕەپانێکی گشتی شارەکە لەسێدارەدران.
لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو دوو چەکدار ھێرشیانکردە سەرمەزارگەی شاھچراغ لە شیراز و ١٣ کوژراوی لێکەوتەوە، دواتریش گروپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەکە راگەیاند.
ژونار سترۆمەر وەزیری دادی سوید لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، سوید ھیچ کاتێک نەیویستووە و کاری بۆ ئەوە نەکردووە ببێتە سەرچاوەی بێزارکردن و سوکایەتیکردن بە ھیچ وڵات، کەس و بیروباوەڕێک، لە ھەموو یاساکانیشیدا بەتەواوی رەچاوی مافەکانی مرۆڤ کراوە.
وتیشی، رووداوەکانی ماوەی رابردوو بەھۆی سوتاندنی قورئانەوە دەریخست کە ئەو رووداوانە دەبنە ھەڕەشە و مەترسی لەسەر ئاسایشی ناوخۆی سوید، بۆیە بیریان لەوە کردووەتەوە، بە ئاراستەیەک گۆڕانکاری لەو یاسایانەدا بکەن کە رێگە بە سوتاندنی قورئان دەدەن، جارێکی تر ئەو روداوانە دووبارە نەبنەوە و رێگە نەدرێت لە سوید قورئان بسوتێنرێت.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکدار لە شاری زاھیدان سەربە پارێزگای سیستان و بلوژستان ھێرشیان کردووەتە سەربنکەیەکی پۆلیس کە پشتێنی بۆمبڕێژکراویشیان پێبووە، دوانیشیان خۆیان تەقاندوەتەوە و ھەوڵیانداوە ئەو بنکەی پۆلیسی شاری زاھیدان کۆنترۆَڵ بکەن، بەڵام بەوتەی ھێزە ئەمنییەکان ھێرشەکە شکستیھێناوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ھەرچەندە چەند سەرچاوەیەک باسیان لەوە کردووە کە لەو ھێرشەدا پۆلیسێکی ئێران کوژراوە، بەڵام تائێستا ھێزە ئەمنییەکان ھیچ زانیارییەکیان لەسەر زیانەکانی ئەو ھێرشە بڵاونەکردووەتەوە.
نرخی نەوتی خاو لە بازارەکانی جیھاندا بەرزبووەوە، کە لە ماوەی نۆ ھەفتەی رابردوو بۆ جاری یەکەمە ئەو ئاستە بەرزە تۆمار بکات، بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ نرخی نەوتی خاوی برێنت یەک دۆلار و ٩٥ سەنت زیادیکردووە و کە دەکاتە لەسەدا ٢.٦ی نرخەکەی پێشووی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
نەوتی خاوی تەکساسیش زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووەتەوە و یەک بەرمیل بە ٧٣ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
راگەیاندنە نوێیەکی سعودیە و رووسیا بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت کاریگەریی لەسەر بازارەکانی جیھان دروستکردوە و دووپاتی دەکەنەوە رێککەوتنی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان پێدەچێت لە نیوەی دوەمی ئەمساڵدا قەیرانی کەمبوونەوەی دابینکردنی سوتەمەنی دروست بکات و نرخەکەی ھێندەی تر بەرز بکاتەوە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کەشتییەکە بەپێی فەرمانی دادوەر دەستی بەسەرداگیراوە کە ٩٠٠ تۆن سوتەمەنی بە قاچاخبراوی ئێرانی تێدایە و تیمەکەی لە ١٢ کەس پێکھاتوون.
لای خۆیەوە، تیم ھاوکینز وتەبێژی گەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا رایگەیاند، پێدەچیت کەشتییە دەستبەسەرداگیراوەکە قاچاخچێتی پێوە کرا بێت.
روونیشیکردەوە، کە ھێزە دەریایییەکانی ئەمریکا چاودێری دۆخەکە دەکات و بڕیاریداوە دەستوەردان نەکات، ئاماژەی بەوەشدا کە ھێزەکانی ئەمریکا لە ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی مافی کەشتیوانان لە ئاوەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
ڤۆلۆدیمر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین سەردانی ئەستەنبول دەکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کۆدەبێتەوە، ئەو سەردانەی زیلینسکی دوای تێپەڕبوونی ٥٠٠ رۆژ دێت بەسەر ھێرشەکانی رووسیا بۆسەر وڵاتەکەی. ھاوکاتیشە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆبوونەوەی لوتکەی ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەنتیک.
لەو بارەیەوە زیلینسکی لە پراگ بە رۆژنامەنووسیانی راگەیاند، پێویسیتیان بە راستگۆییە لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ناتۆ، لەم دیدارەیدا سەرۆکی ئۆکراین لەگەڵ سەرۆکی تورکیا لە بارەی رێککەوتنی ھەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراین گفتوگۆ دەکەن، ھەروەک چاوەروان دەکرێت چەند دۆسیەیەکی تریش تاووتوێ بکەن.
تیمی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی کەناراوەکان و ھێزە ئەمنییەکانی ئیستەنبوڵ، ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینان بۆ دۆزینەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە تەواوی شارەکە ئەنجامداو توانیان ٧٢٢ کۆچبەری نایاسایی دەستگیربکەن.
دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، کۆچبەرەکان دەگوازرێنەوە بۆ سەنتەرەکانی دیپۆرتکردنەوە لە فەرمانگەی کۆچی شارەکە.
پاتریک رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ھێشتا لە بارەی ئەم بابەتەوە ھیچ لێدوانێکیان نییە و لێکۆڵینەوەی لێ دەکەن.
وتیشی وڵاتەکەی خاوەنی چەندین جۆری بۆمبی ھێشووییە، بەڵام لەبارەی دابینکردنی جۆرە کۆنەکانی بۆمبی ھێشوویی بۆ ئۆکراین لە لێکۆڵینەوەدایە.
ئەو لێدوانەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە، لیندسی گراھام سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمەریکا داوای لە واشنتۆن کرد بۆمبی ھێشوویی و مووشەکی تاکتیکی و فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ بۆ ئۆکراین دابین بکات.
پێشتر میدیاکان ئاشکرایان کردبوو کە بە ناردنی بۆمبی ھێشوویی بۆ ئۆکراین ئەمریکا خۆی لە ھاوپەیمانەکانی دادەبڕێت و قەیران بۆ ناتۆش دروست دەکات.
ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، دادگای سوید ھاووڵاتییەکی کوردی باکوری کوردستانی بە چوار ساڵ و نیو زیندانی سزاداوە، بە تۆمەتی ھەوڵدان بۆ ھاوکاریکردنی دارایی پەکەکە، بە یاسایەکیش سزادراوە کە نوێیە و بۆ دۆسیەکانی پەیوەست بە تیرۆریستانی داعشەوە دەرکراوە.
دادگای ستۆکھۆڵم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەو ھاووڵاتییە کوردە لە چلەکانی تەمەنیدایە و دوای ئازادکردنیشی راستەوخۆ دیپۆرتدەکرێتەوە.
لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٢ەوە، تورکیا ئاستەنگی بۆ بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ دروستکردووە، بەھۆی تۆمەتبارکردنی سوید بە داڵدەدانی ئەو کەسانەی لەلایەن تورکیاوە داواکراون، ئەو بڕیارەی سویدیش بە یەکەم ھەنگاو دادەنرێت، بۆ وەرگرتنی رەزامەندی تورکیا بۆ بە ئەندامبوون لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" .
عەبدولئەمیر ربیھاوی، راوێژکاری بازرگانی باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق رایگەیاند، فشارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رێگری لە عێراق دەکات لە بەکارھێنانی دراوە رەسمییەکەی بۆ ناردنی پارە بۆ ئێران، بۆیە ناچاردەبێت دراوی بازاڕی ئازاد بەکاربھێنێت، کە بەڕێژەی ١٠% جیاوازی ھەیە و ئەوەش زیان بە بازرگانانی ئێرانی دەگەیەنێت.
وتیشی، بەغداد پێشنیازیکردووە سەرجەم مامەڵە داراییەکانیان لە عێراق بە دینار بێت، لەسەر ئەو بنەمایەش پێشنیاز دراوەتە بانکی ناوەندی ئێرانی کە بازرگانانی وڵاتەکە بە دینار مامەڵە بکەن لەبری دۆلار.
پێشتریش مەجید تشکنی، جێگری وەزیری نەوتی ئێران جەختیکردەوە لەوەی، عێراق سەرجەم قەرزەکانی غازی ئێرانی داوەتەوە، سەرباری بوونی چەندین ریبَگری لە ناردنی پارە بۆ ئێران.
خۆپیشاندەران كە ناوی "خۆبەخشانی قورئان"یان لە خۆیان نابوو، لە رێگەی هەڵگرتی قورئان و وتنەوەی دروشمی دژ بە ئەمریكا و ئیسرائیل دژایەتی خۆیان بۆ سوتاندنی قورئانی پیرۆز راگەیاند و جەختیانكردەوە، سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكانی موسڵمانان سووكایەتیكردنە بە سەرجەم كتێبە پیرۆزەكان و رێگەدان بەو جۆرە كارە واتای هاوبەشی بوونە لەو بێڕێزییە.
رۆژی ٢٨ی حوزەیران لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید كەسێكی بە رەچەڵەك عێراقی بەناوی سەلوان مۆمیكا، لەبەردەم مزگەوتی ستۆكهۆڵم و لەژێر پارێزبەندیی پۆلیسدا قورئانی پیرۆزی سوتاند. ئەو كارەش ناڕەزایی فراوانی لە جیهانی ئیسلامیدا لێكەوتەوە.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە میانەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ وەزیرانی حکومەتەکەیدا رایگەیاندوە، گەنجان تۆڕەکانی تیکتۆک و سناپچاتیان بەکارھێناوە بۆ ھاندانی توندوتیژی و ئەنجامدانی گێرەشێوێنی، ماکرۆن پێشنیازی پچڕاندنی ھێڵەکانی ئینتەرنێتی لە کاتێکدا راگەیاندووە، کە لە کۆبوونەوەی وەزیرانیدا زیاتر لە ٢٠٠ سەرۆکی شارەوانی ئامادەبوون کە زیانی زۆر بەر سنورەکانیان کەوتبوو.
سەرۆکی فەرەنسا ئەوەشی راگەیاندووە، کە دەیانەوێت لەگەڵ ھێزە سیاسییەکان کاری ھاوبەش بکەن لە بارەی گۆرانکاریی لە پرۆژەی یاسای پەیوەست بە ئاسایشی تۆڕەکانی پەیوەندیکردنەوە، کە لە چەند ھەفتەی داھاتوودا بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.
نووسینگەی بنیامین ناتنیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئیلیزابێز تسورکوفم کە توێژەرێکی ئیسرائیلی-روسییە ماوەی چەند مانگێکە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی شیعەی عێراقەوە ڕفێندراوە و بێسەروشوێنە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو توێژەرە ئیسرائیلییە لە ژیاندا ماوە و دەستبەسەرە و عێراق بەرپرسە لە سەلامەتی گیانی.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشدا، ئەو توێژەرە کۆمەڵایەتییە بە پاسپۆڕتی روسیاوە بۆ خوێندن چووەتە عێراق و ھیچ پەیوەندییەکی بە ناکۆکییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ شیعە نەبووە.
ژمارەیەک لە میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردووەتەوە، حکومەتی سعودیە رایگەیاندووە، ئەو ناوچە دەریاییەی کە کێڵگەی غازی دوڕەی تێدەکەوێت بە تەواوی موڵکی سعودیە و کوەیتە و ھیچ پەیوەندییەکی بە ئێرانەوە نییە، چونکە خودی ناوچە دەریاییەکەش ھاوبەشە لە نێوان ریاز و کوەیت و تەنھا ھەردوو وڵاتیش مافی تەواویان بەسەر ئەو کێڵگە غازییەوە ھەیە نەک ھیچ وڵاتێکی تر.
ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی سعودیە نامەیەکی ئاراستەی ئێران کردووە و تیایدا داوای کردووە کە دەیانەوێت سعودیە و کوەیت وەک لایەنێک، ئێرانیش وەک لەلایەنێکی تر کۆببنەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانیان لەسەر کێڵگەی غازی دوڕە، بەڵام تائێستا ئێران وەڵامی نەداوەتەوە.
رۆژی دوو شەممەش وەزارەتی دەرەوەی کوەیت رایگەیاند، ئەو ناوچەی دەریاییەی کێڵگەی غازی دوڕەی تێدایە ناوچەیەکی ھاوبەشە لە نێوان وڵاتەکەی سعودیە و ھیچ مافێکی ئێرانی تێدا نییە.
کەنەدا، سوید، ئۆکراین و بەریتانیا لە دادگای دادی نێودەوڵەتی لەسەر رووداوی خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەساڵی ٢٠٢٠ سکاڵایان لەسەر ئێران تۆمارکرد و رایانگەیاندوە، ئێران سەرکەوتوو نەبووە لە رێگریکردن لە خستنە خوارەوەی فڕۆکەی نەفەرھەڵگری (بی ئێس ٧٥٢) سەربە ھێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئۆکراین و دواتریش شکتیھێناوە لە لێکۆڵینەوە لەبارەی دەرخستنی راستییەکانی تایبەت بە خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە.
لە چەند رۆژی رابردووشدا میلانی جولی وەزیری دەرەوەی کەنەدا رایگەیاند، چیتر چاوەڕوانی ئێران ناکەن و رێکاری یاسایی لە دژی دەگرنەبەر، چونکە ھەوڵ دەدات راستییەکان بشارێتەوە.
لە رۆژی ھەشتی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگری ئۆکراینی دوای ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی گەشتەکەی لە تارانەوە بۆ کیێڤ، کەوتە خوارەوە و بەھۆیەوە ١٧٦ سەرنشین گیانیانلەدەستدا و دوای سێ رۆژیش لە رووداوەکە ئێران دانی بەوەدا نا کە ھێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی بە ھەڵە فڕۆکەکەیان خستووەتە خوارەوە.
ئەو راگەیاندنەی وەزارەتی بەرگری دوای ئەوە دێت، کە ھێزی دەریایی ئەمریکا ئاشکرای کرد، ئێران لە کەنداوی عومان و لە نزیک گەرووی ھورمز ھەوڵیداوە دەستبەسەر دوو کەشتی نەوتھەڵگردا بگرێت، بەڵام لە لایەن ھێزەکانیانەوە وەڵامدراوەتەوە و کەشتییەکان دەرباز کراون، ھاوکات دەستەی کاروباری بازرگانی دەریایی بەریتانی رایگەیاند، لە لایەن ئێرانەوە تەقە لە کەشتییەکان کراوە.
ھەر بە پێی زانیارییەکانی ھێزی دەریایی ئەمریکا ھێرشەکەی ئێران بۆسەر کەشتییە نەوتھەڵگرەکان ھیچ زیانێکی نەبوە، ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە لە دوو ساڵی رابردوودا، ئێران دەستی گرتوە بەسەر پێنج کەشتی بازرگانییدا و ھەوڵیداوە چەند کەشتییەکی تریش کۆنترۆڵ بکات بەڵام سەرکەوتوو نەبووە، ئەوەشی خستوەتەروو کە زۆرینەی رووداوەکان لە گەرووی ھورمزدا بوە.