پنتاگۆن: لەبارەی دابینکردنی بۆمبی ھێشوویی لەلایەن واشنتۆنەوە بۆ ئۆکراین ھیچ قسەیەکمان نییە
گۆران
٧ی تەمووزی ٢٠٢٣
٦٥٨
پاتریک رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ھێشتا لە بارەی ئەم بابەتەوە ھیچ لێدوانێکیان نییە و لێکۆڵینەوەی لێ دەکەن.
وتیشی وڵاتەکەی خاوەنی چەندین جۆری بۆمبی ھێشووییە، بەڵام لەبارەی دابینکردنی جۆرە کۆنەکانی بۆمبی ھێشوویی بۆ ئۆکراین لە لێکۆڵینەوەدایە.
ئەو لێدوانەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە، لیندسی گراھام سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمەریکا داوای لە واشنتۆن کرد بۆمبی ھێشوویی و مووشەکی تاکتیکی و فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ بۆ ئۆکراین دابین بکات.
پێشتر میدیاکان ئاشکرایان کردبوو کە بە ناردنی بۆمبی ھێشوویی بۆ ئۆکراین ئەمریکا خۆی لە ھاوپەیمانەکانی دادەبڕێت و قەیران بۆ ناتۆش دروست دەکات.