ڤۆلۆدیمر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین سەردانی ئەستەنبول دەکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کۆدەبێتەوە، ئەو سەردانەی زیلینسکی دوای تێپەڕبوونی ٥٠٠ رۆژ دێت بەسەر ھێرشەکانی رووسیا بۆسەر وڵاتەکەی. ھاوکاتیشە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆبوونەوەی لوتکەی ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەنتیک.

لەو بارەیەوە زیلینسکی لە پراگ بە رۆژنامەنووسیانی راگەیاند، پێویسیتیان بە راستگۆییە لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ناتۆ، لەم دیدارەیدا سەرۆکی ئۆکراین لەگەڵ سەرۆکی تورکیا لە بارەی رێککەوتنی ھەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراین گفتوگۆ دەکەن، ھەروەک چاوەروان دەکرێت چەند دۆسیەیەکی تریش تاووتوێ بکەن.