سوید ھاووڵاتییەکی کورد بە چوار ساڵ و نیو زیندانی سزا دەدات
لاڤە
٦ی تەمووزی ٢٠٢٣
١٤١
ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، دادگای سوید ھاووڵاتییەکی کوردی باکوری کوردستانی بە چوار ساڵ و نیو زیندانی سزاداوە، بە تۆمەتی ھەوڵدان بۆ ھاوکاریکردنی دارایی پەکەکە، بە یاسایەکیش سزادراوە کە نوێیە و بۆ دۆسیەکانی پەیوەست بە تیرۆریستانی داعشەوە دەرکراوە.
دادگای ستۆکھۆڵم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەو ھاووڵاتییە کوردە لە چلەکانی تەمەنیدایە و دوای ئازادکردنیشی راستەوخۆ دیپۆرتدەکرێتەوە.
لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٢ەوە، تورکیا ئاستەنگی بۆ بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ دروستکردووە، بەھۆی تۆمەتبارکردنی سوید بە داڵدەدانی ئەو کەسانەی لەلایەن تورکیاوە داواکراون، ئەو بڕیارەی سویدیش بە یەکەم ھەنگاو دادەنرێت، بۆ وەرگرتنی رەزامەندی تورکیا بۆ بە ئەندامبوون لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" .