لە تاران دژی سوتاندنی قورئانی پیرۆز خۆپیشاندان بەڕێودەچێت
رێبوار
٥ی تەمووزی ٢٠٢٣
٦٣٠
خۆپیشاندەران كە ناوی "خۆبەخشانی قورئان"یان لە خۆیان نابوو، لە رێگەی هەڵگرتی قورئان و وتنەوەی دروشمی دژ بە ئەمریكا و ئیسرائیل دژایەتی خۆیان بۆ سوتاندنی قورئانی پیرۆز راگەیاند و جەختیانكردەوە، سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكانی موسڵمانان سووكایەتیكردنە بە سەرجەم كتێبە پیرۆزەكان و رێگەدان بەو جۆرە كارە واتای هاوبەشی بوونە لەو بێڕێزییە.
رۆژی ٢٨ی حوزەیران لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید كەسێكی بە رەچەڵەك عێراقی بەناوی سەلوان مۆمیكا، لەبەردەم مزگەوتی ستۆكهۆڵم و لەژێر پارێزبەندیی پۆلیسدا قورئانی پیرۆزی سوتاند. ئەو كارەش ناڕەزایی فراوانی لە جیهانی ئیسلامیدا لێكەوتەوە.