ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە میانەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ وەزیرانی حکومەتەکەیدا رایگەیاندوە، گەنجان تۆڕەکانی تیکتۆک و سناپچاتیان بەکارھێناوە بۆ ھاندانی توندوتیژی و ئەنجامدانی گێرەشێوێنی، ماکرۆن پێشنیازی پچڕاندنی ھێڵەکانی ئینتەرنێتی لە کاتێکدا راگەیاندووە، کە لە کۆبوونەوەی وەزیرانیدا زیاتر لە ٢٠٠ سەرۆکی شارەوانی ئامادەبوون کە زیانی زۆر بەر سنورەکانیان کەوتبوو. 

سەرۆکی فەرەنسا ئەوەشی راگەیاندووە، کە دەیانەوێت لەگەڵ ھێزە سیاسییەکان کاری ھاوبەش بکەن لە بارەی گۆرانکاریی لە پرۆژەی یاسای پەیوەست بە ئاسایشی تۆڕەکانی پەیوەندیکردنەوە، کە لە چەند ھەفتەی داھاتوودا بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.