سعودیە داوا لە ئێران دەکات کێشەکانیان لەسەر کێڵگەی غازی دوڕە چارەسەر بکەن
هەژار
٥ی تەمووزی ٢٠٢٣
١٦٥
ژمارەیەک لە میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردووەتەوە، حکومەتی سعودیە رایگەیاندووە، ئەو ناوچە دەریاییەی کە کێڵگەی غازی دوڕەی تێدەکەوێت بە تەواوی موڵکی سعودیە و کوەیتە و ھیچ پەیوەندییەکی بە ئێرانەوە نییە، چونکە خودی ناوچە دەریاییەکەش ھاوبەشە لە نێوان ریاز و کوەیت و تەنھا ھەردوو وڵاتیش مافی تەواویان بەسەر ئەو کێڵگە غازییەوە ھەیە نەک ھیچ وڵاتێکی تر.
ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی سعودیە نامەیەکی ئاراستەی ئێران کردووە و تیایدا داوای کردووە کە دەیانەوێت سعودیە و کوەیت وەک لایەنێک، ئێرانیش وەک لەلایەنێکی تر کۆببنەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانیان لەسەر کێڵگەی غازی دوڕە، بەڵام تائێستا ئێران وەڵامی نەداوەتەوە.
رۆژی دوو شەممەش وەزارەتی دەرەوەی کوەیت رایگەیاند، ئەو ناوچەی دەریاییەی کێڵگەی غازی دوڕەی تێدایە ناوچەیەکی ھاوبەشە لە نێوان وڵاتەکەی سعودیە و ھیچ مافێکی ئێرانی تێدا نییە.