جیهان

بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە لە دەوروبەری نەخۆشخانەی رەفیق حەریری لە بەیروت، چوار كەس كوژران و ٢٤ی دیكە برینداربوون. 

میدیاكانی لوبنان بڵاویانكردەوە، شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل 13 بۆردوومانیان بۆ سەر دەوروبەری باشوری بەیروت ئەنجامداوە، بۆردوومانێكیش دەوروبەری نەخۆشخانەی رەفیق حەریری حكومی كردووەتە ئامانج، كە بەهۆیەوە چوار كەس كوژران كە یەكێكیان منداڵە و ٢٤ كەسی دیكەش برینداربوون و زیانی گەورە بەر نەخۆشخانەكە كەوتووە.  

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، تا دوێنێ ئاماری كوژراوان بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیل لە لوبنان گەیشتبووە دوو هەزار و ٤٨٣ كەس و ١١ هەزار و ٦٢٨بریندار.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێران ، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا تۆمەتبار دەكات بە پشتگیری كردنی ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر وڵاتەكەی.

ئەمیر سەعید ئیروانی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە پەیامێكیدا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی ئەو رێكخراوە رایگەیاند، لێدوانەكانی بایدن جێی نیگەرانین و ئەمریكا تەواوی بەرپرسیارێتی هێرشی ئیسرائیل لە ئەستۆ دەگرێت، ئەگەر بێتو هێرش بكاتە سەر ئێران.

وتیشی، بایدن پشتیوانی بۆ دوژمنكاری و ئۆپراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل دژ بە ئێران دەربڕیوە و ئەوەش پێشێلكارییە بۆ سەر بنەما یاساییە نێودەوڵەتییەكان و پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان.

نیگەرانییەكەی ئێران دوای ئەوە دێت كە بایدن وتویەتی بە باشی ئاگاداری چۆنێتی و كاتی وەڵامی ئیسرائیلە بۆ سەر ئێران، لە بەرامبەر ئەو هێرشەی لە یەكی ئۆكتۆبەر ئێران كردیە سەر ئەو وڵاتە.

بەپێی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە بایدنی وتووە پێگە سەربازییەكانی ئێران دەكەنە ئامانج، بەڵام هێرش ناكەنە سەر ژێرخانی ئەتۆمی و دامەزراوە نەوتییەكانیان.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیران وەڵامی وتەکانی سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەداتەوە و دەڵێت دەستوەردانیان لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە نەکردووە، دەشڵێت ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئاگادارکردۆتەوە لە ئەگەر مەترسی ھێرشی ئیسرائیل بۆ پێگە ئەتۆمیەکانی.


ئیسماعیل باقانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کەنەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئاڕاستەی تارانی کرد، لەبارەی  دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی لوبنان.


وتیشی وڵاتەکەی ھیچ کاتێک نیەتی ئەوەی نیەو نابێت دەستێوەردن لە ناوخۆی ئەو وڵاتە بکات.


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، وڵاتەکەی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئاگادارکردۆتەوە لە مەترسی ئەگەری ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پێگە ئەتۆمیەکانی تاران. 


ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵ ھەر وڵاتێک کە نیازی ھەیە لەشکرکێشیەکی ئیسرائیل لە لوبنان و غەززە بوەستێنێت گفتوگۆبکات.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەڕی غەززە و لوبنان لە رووی ئابوورییەوە زیانێكی زۆری بە ئیسرائیل گەیاندووە و رۆژانە خەرجی جەنگ  زیاتر لە ١٣٥ ملیۆن دۆلار لەسەر ئەو وڵاتە دەكەوێت.

سەرچاوەیەكی باڵای سەربازیی ئیسرائیل بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە، خەرجی ئۆپراسیۆنە تایبەتەكەی سوپای ئیسرائیل بۆ كوشتنی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی پێشووی حزبوڵای لوبنان شەش ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار بووە و خرجی ئۆپراسیۆنی كوشتنی هاشم سەفیەدین كە دیاریكرابوو بۆ جێگرەوەی نەسروڵا پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار بووە، واتە خەرجی تایبەت تەنها بەو دوو ئۆپراسیۆنە ١٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار بووە.

وتیشی، پێش ئەوەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەكانی باشووری لوبنان دەستپێبكات، خەرجی هێرشەكان لە كەرتی غەززە و كەناری خۆرئاوا رۆژانە ١٠٨ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بووە، بەڵام دوای دەستپێكردنی هێرشەكان لەئێستا خەرجی جەنگ لە یەك رۆژدا زیاتر لە ١٣٥ ملیۆن دۆلار لەسەر ئیسرائیل دەكەوێت و ئەوەش لە رووی ئابوورییەوە زیانێكی زۆری بە تەلئەبیب گەیاندووە.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا گەیشتە كیێڤی پایتەختی ئۆكراین، روسیاش چەند درۆنێكی ئۆكراینی خستە خوارەوە و شارۆچكەیەكی نوێی لە دۆنیتسك كۆنترۆڵكرد.

سەردانەكەی ئۆستن بۆ كیێڤ رانەگەیەندراوە و چاوەڕوان دەكرێت لەگەڵ لێپرسراوانی ئۆكراینی دوایین پێشهاتەكانی شەڕ تاوتوێ بكات. 

هاوكات وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاویكردەوە، یەكەی بەرگری روسی 18 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینی لە روستوڤ و بریانسك و كورسك و ئورویل تێكشكاندووە. 

هێزەكانی روسیا لە فشارەكانی بۆ سەر هێزەكانی ئۆكراین بۆ سەر چەند بەرەیەك لە رۆژهەڵاتی ئۆكراین بەردەوامە و گوندێكی نوێی لە دۆنیتسك كۆنترۆڵ كردووەتەوە. هەروەها شارۆچكەی زوریان لە رۆژهەڵاتی كورخیڤا لە دۆنیتسك كۆنترۆڵ كردووەتەوە.    
 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هێزەكانی پاراستنی ئاشتی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان لە لوبنان ناسراو بە "یونیفیل"رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل بە ئەنقەست تاوەرێكی چاودێری و سیاجێكی لە یەكێك لە پێگەكانیان خاپوركردووە، بەڵام تا ئێستا هێزەكانیان لە سەرجەم بارەگاكانیاندا ماون .

یونیفیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، هێزێكی سەر بە سوپای ئیسرائیل بە ئەنقەست تاوەرێكی چاودێری و سیاجێكی دەوروبەری پێگەیەكی نەتەوەیەكگرتوەكانیان لە ناوچەی "مروەحین" خاپوركردووە، سەرباری هێرش و فشارەكانیش سەربازەكانی یونیفیل لەسەرجەم بارەگاكانیان ماون .

لە دوای پەرەسەندنی ڕووبەڕووبوونەوەكانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا، یونیفیل كە نزیكەی نۆ هەزار و ٥٠٠ سەربازی زیاتر لە ٥٠ وڵات لە خۆ دەگرێت، هێزەكانی ئیسرائیلی تۆمەتبار كردووە بەوەی چەندینجار بە ئەنقەسەت تەقەیان لە پێگەكانیان  كردووە، بەڵام سوپای ئیسرائیل تۆمەتەكانی رەتكردەوە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەتحوڵا گیولەن سەرۆكی رەوتی خزمەت لە توركیا، لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا لە ئەمریكا كۆچی دوایی كرد.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە، فەتحوڵا گیولەن سەرۆكی رەوتی خزمەت كەكەسایەتییەكی ئاینی دیاری توركیایە، لە ئەمریكا بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستداوە.
هاوكات پێگەكانی نزیك لە رەوتی خزمەت، هەواڵی كۆچی دوایی گیولەنیان پشتڕاستكردەوە و دەڵێت، شەوی رابردوو دوای ئەوەی بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە كۆچی دوایی كردەوە.

فەتحوڵا گیولەن كە لە ساڵی ١٩٩٩ ەوە لە ئەمریكا دەژیا، لەلایەن حكومەتی توركیاوە تۆمەتبار دەكرا بە رێكخستنی هەوڵی كودەتاكەی ساڵی ٢٠١٦ ، هەرچەندە گیولەن چەندینجار تۆمەتەكانی رەتكردووەتەوە.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل و رایگەیاند، ئەگەر هێرشبكرێتە سەر پێگە ئەتۆمییەكانی لەلایەن ئیسرائیلەوە سیاسەتەكانیان دەگۆڕێت و وەڵامی پێشبینینەكراوی ئەو وڵاتە دەدەنەوە.

ئاژانسی تسنیمی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنیی لە سوپای پاسدارانەوەە بڵاویكردەوە ئەگەربێت و پێگە ئەتۆمیەكانی لە لایەن ئیسرائیلە بكرێتە ئامانج ئەوە سیاسەتەكانیان لە پیتاندنی یۆرانیۆم گۆرانكاری بەسەردادێت.

راشیانگەیاند، ئەگەر هەر پێگەیەكیان بكرێتە ئامانج ئەوە وەڵامدانەوەیان زۆر قورس و پێشبینینەكراو دەبێت.

رۆژی یەكی تشرینی یەكەم سوپای ئیران بە زیاتر لە 200 موشەكی بالیستی هێرشیكردە سەر ئیسرائیل و ئەو وڵاتەش هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەكات.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جارێکی دیکە، کۆمپانیای لۆفتھانزای ئەڵمانی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تەلئەبیب تا ١٠ی تشرینی دووەم درێژکردەوە.


کۆمەڵەی فڕۆکەوانی ئەڵمانی "لۆفتھانزا" رایگەیاند، بەھۆی ئاڵۆزتربوونی رەوشەکە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، گەشتەکانیان بۆ تەلئەبیب تا ١٠ی تشرینی دووەم درێژکردەوە.


بەھۆی مەترسییە ئەمنییەکان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ئاکامی جەنگی ئیسرائیل و غەززە و لوبنان، چەندین کۆمپانیای فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی دیکە گەشتەکانیان بۆ ناوچەکە ھەڵپەساردووە، یاخود کایەی ئاسمانی ناوچەکە بەکارناھێنن.



 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترەمپ دەڵێت ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆكی ئەمریكا ئاشتی و ئارامی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی عەرەبیە رایگەیاند، لەگەڵ زۆربەی سەركردەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی بەهێزی هەیە بەتایبەتیش لەگەڵ سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای سعودیە و محەمەد بن سەلمان جێنشینی ئەو وڵاتە كە پێگەیەكی تایبەتیان هەیە و كاریگەری زۆریشیان لەسەر كۆی پرسەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.

وتیشی، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆكی ئەمریكا، لەگەڵ جێنشینی سعودیە ئاشتی و ئارامی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێننەوە و بۆئەو مەبەستەش لەئێستاوە پلانی پێویستی ئامادەكردووە و یەكێك لە پلانەكانیشی بۆ ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو پەیوەندییە بەهێزەیە كە لەگەڵ سعودیە دروستیكردووە ئەو كاتەی سەرۆكی ئەمریكا بووە، بەڵام لە سەردەمی بایدندا پەیوەندییەكەی واشنتۆن و ریاز لاواز بووەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پەیامێکیدا بۆ کۆنگرێس، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی کردووە بە بڵاوکردنەوەی سیستمی بەرگری تاد لە ئیسرائیل.
بایدن پەیامێکی ئاڕاستەی کۆنگرێسی وڵاتەکەی کردووە و رایگەیاندووە، بۆ پتەوکردنی لایەنی بەرگری ئیسرائیل، سیستمی بەرگری ئاسمانی تاد لە ئیسرائیل جێگیر بکرێت.

پێشتریش پات رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاندبوو، تیمێکی ئەمریکی گەیشتوونەتە ئیسرائیل بۆ کارپێکردنی ئەو سیستمە، تیمەکەش لە ئەندامانی سەربازی ئەمریکا و پێداویستییەکانی سیستمەکە پێکھاتبوون. 
ئەوە یەکەمین جارنییە ئەمریکا ئەو سیستمە لە ناوچەکە جێگیربکات، لە ساڵی ٢٠١٩شدا ئەمریکا ئەو سیستمەی بۆ مەشق و بەرگری ئاسمانی لە ئیسرائیل جێگیرکردووە. 

سیستمی بەرگری تاد سیستمێکی بەرگری مووشەکی پێشکەوتووە، بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەکی بالیستی دیزاین کراوە، بەشێکیشە لە تۆڕی بەرگری مووشەکی کە ئەمریکا بۆ پاراستنی ئامانجە ستراتیژییەکانی بەڕێوەیدەبات

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ ئامادەکاری ئەگەری وەڵامدانەوەی ئێران، ئەمریکا سیستمی بەرگری تاد لە ئیسرائیل جێگیر دەکات.

رادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەمریکا سیستمی بەرگری تاد لە ئیسرائیل جێگیر دەکات بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەکی بالیستی درێژ مەودا، لە ئەگەری ھێرش و ھەر وەڵامێکی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە. 

راشیگەیاند، جێگیرکردنی ئەو سیستمە لەسەر داواکاری ئیسرائیلە بۆ پیشاندانی ھاوپەیمانی بەھێزی ئەو وڵاتە و ئەمریکا. 

پێشتریش ئیسرائیل بەڵێنیدابوو بە وەڵامدانەوەی ھێرشە مووشەکییەکەی ئێران، کە سێ بنکەی ئاسمانی لە ئیسرائیل و بنکەیەکی موسادی لە تەلئەبیب بە نزیکەی ٢٠٠ مووشەک لە سەرەتای ئەم مانگە، کردە ئامانج.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ تاوتوێکردنی ئالۆزییەکانی ناوچەکە و دوایین پێشھاتەکان، ئەمڕۆ عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغداد دەکات.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند، بەھۆی گرنگی عیراق و رۆڵی بەرچاوی لە ھەردوو قەیرانی غەززەو لوبناندا، ئەمرۆ عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغداد دەکات و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاگاداردەکاتەوە لە دوایین وردەکاری دانوستانەکانی ئێران لە دوو ھەفتەی رابردوودا لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتی ئەنجامی داوە سەبارەت بە ئالۆزییەکانی غەززە و لوبنان ، ھاوکات سودانی ھەوڵەکانی عیراق لەوبارەیەوە دەخاتەروو . 

عەوادی دوپاتیشیکردووەتەوە کە حکومەتی عیراق کراوەیە بەرووی ھەر پێشنیازێک کە بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە ئالۆزییەکان پێشکەشبکرێت.

لە ھەفتەی رابردووەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران گەشتێکی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردووە و سەردانی لوبنان و سوریا و سعودیە و قەتەری کردووە، سەردانەکانیشی بە ئامانجی چڕکردنەوەی ھەوڵەکانە بۆ وەستاندنی جەنگ لە لوبنان و غەززە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، ئیسرائیل خۆی یەکلاکردوەتەوە ھێرش بکاتەسەر چەند دامەزراوەیەکی نەوتی ئێران، بەڵام ھێرش ناکاتەسەر دامەزراوە ئەتۆمیەکان.

تۆڕی ئێن بی سی ئەمریکی لە زاری چەند لێپرسراوێکی ئەمریکاوە رایگەیاند، ئیسرائیل خۆی یەکلاکردوەتەوە وەڵامی ھێرشەکەی سەر ئێران بداتەوە و ھێرش دەکاتە سەر چەند خاڵێک لە ئێران. 

دەشڵێت، ئیسرائیل چەند دامەزراوەیەکی نەوتی ئێران دەکاتە ئامانج، بەڵام ھێرش ناکاتەسەر دامەزراوە ئەتۆمیەکان و ھیچ کەسایەتیەکی ئێرانی ناکرێتە ئامانج. 

وتیشی، ئیسرائیل کاتی ھێرشکردنەکەی دیاری نەکردووە و سوپای ئامادەکردووە بۆ ھێرشەکە و چاوەڕوانی ئەوەن ئەنجومەنی وەزیرانی ئاسایشی ئیسرائیل فەرمانیان پێ بکات. 

ھاوکات، رۆژنامەی واشنتۆن پۆست رایگەیاند، ئیسرائیل تا ئێستا لە قۆناغی دانانی پلاندایە بۆ وەڵامی ھێرشەکەی ئێران و لە راوێژدایە لەگەڵ ئیدارەی بایدن بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی ھێرشەکەی بۆسەر ئێران. 
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک وەزیرانی لوبنان داوا لە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات فشار بخەنە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی دەستبەجێ جەنگ لە دژی وڵاتەکەی رابگرێت.

نەجیب میقاتی لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ وەستاندنی جەنگ و بۆردومانکردنی ھاوڵاتیانی مەدەنی و لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تاوتوێی ئەو بابەتەیان کردووە.

دەشڵێت، پابەندن بە بڕیاری ١٧٠١ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەستاندنی جەنگ لە دژی لوبنان و داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد فشار لە ئیسرائیل بکەن بۆ وەستاندنی جەنگ و داواشی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد بڕیارێک بۆ وەستاندنی جەنگ لە زووترین کاتدا لە لوبنان بدات و ئامادەن سوپای لوبنان لە باشوری وڵاتەکە جێگیر بکەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی زریانی میڵتن لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، ١٤ کەس گیانیانلەدەستدا و ١١ ملیۆن کەسیش مەترسیان لەسەرە.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لەدوای ئەوەی زریانی میڵتن لە رۆژی پێنجشەممەوە بە خێرایی ١٩٣ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا گەیشتووەتە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە و ١٤ کەس بەھۆی زریانەکەوە گیانیانلەدەستداوە و ١١ ملیۆن کەسیش مەترسی ئەوەیان لەسەرە ژێرئاو بکەون بەھۆی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.

باس لەوەشکراوە، نزیکەی سێ ملیۆن کەس کارەبایان بڕاوە و چاوەڕێن ھێڵەکانی کارەبا چاکبکرێنەوە و کارەبایان بۆ بگەڕێتەوە.

ھاوکات جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ھەزاران پۆلیس و کارمەندی فیدراڵی بۆ فلۆریدا نێردراون  بۆ یارمەتیدانی لێقەماوان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
123...413