كوڕەكەی دۆناڵد ترەمپ كۆمپانیا پیشەسازییە بەگرییەكانی ئەمریكا بەوە تۆمەتبار دەكات كە هەوڵی هەڵگیرساندنی جەنگی جیهانی دەدەن پێش ئەوەی باوكی لە پۆستەكەی دەسبەكارببێت.

دۆناڵد ترەمپ جۆنیۆر كوڕی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا رایگەیاند، كۆمەڵگە پیشەسازییە سەربازییەكان و كۆمپانیا پیشەسازییە بەرگرییەكانی ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان رۆڵێكی خراپ دەگێرن و بوونەتە مەترسی لەسەر ئاسایش و ئارامی جیهان و هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن جەنگێكی گەورەی جیهانیی هەڵبگیرسێنن پێش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لە مانگی یەكی ساڵی داهاتوودا بەڕەسمی وەك سەرۆكی ئەمریكا دەستبەكارببێت.

ئەو لێدوانەی كوڕەكەی ترەمپ لە كاتێكدایە بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رێگەی بە ئۆكراین داوە مووشەكە درێژ مەوداكانی ئەمریكا بۆ لێدان لە قوڵایی روسیا بەكاربهێنێت، ترەمپیش بەڵێنیداوە دوای بەرەسمی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی ئەمریكا، هاوكارییەكانی وڵاتەكەی بۆ ئۆكراین كەم بكاتەوە و هەوڵی كۆتاییهێنان بە شەڕ بدات.