كیم جۆنگ ئون بۆ فەرماندە سەربازییەكان: ئامادەكاری بۆ شەڕ بكەن
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٤١
سەرۆكی كۆریای باكور داوای بەهێزتركردنی هێزی ئەتۆمیی وڵاتەكەی و ئامادەكاری بۆ شەڕ دەكات و دەشڵێت هاوكاری سێقۆڵی نێوان ئەمریكا و كۆریای باشوور و ژاپۆن مەترسیدارە.
ئاژانسی یونهاب بڵاویكردووەتەوە، كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكوور لە وتارێكدا لە كۆنگرەی فەرماندەكانی كەتیبە و راهێنەرانی سیاسی سوپای میللی وڵاتەكەی كە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا یەكەم جارە بەڕێوەبچێت، رایگەیاند: "پێویستە فەرماندە سەربازییەكان هەموو سەرنجیان لەسەر بەهێزتكردنی بێسنوری هێزە ئەتۆمییەكان چڕ بكەنەوە ئامادەكارییەكانیش بۆ شەڕ تەواو بكەن، چونكە نەیاران و دوژمنانی كۆریای باكوور بەو ئاراستەیە لە ئامادەكاریدان".
وتیشی، هاوپەیمانی و هاوكاری سێقۆڵی لە نێوان ئەمریكا و كۆریای باشوور و ژاپۆن مەترسیدارە و هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری لە نیمچەدورگەی كۆریا و پێویستە بەرەنگاریان ببنەوە.