ناتانیاهۆ: ئیسرائیل لە هێرشەكەیدا بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانی كردووەتە ئامانج
یەحیا
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٥٠
بنیامین ناتانیاهۆ ئاشكرایدەكات، لە هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەرنامە ئەتۆمییەكەی تارانیان كردووەتە ئامانج.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەبەردەم كنێستی وڵاتەكەی رایگەیاند، لەگەڵ ترەمپ قسەی كردووە و لەسەر هەڕەشەی ئێران بە تەواوەتی هاوڕان، جەختیشی لەوەكردەوە كە شەڕی ئەوان بە پلەی یەكەم دژی ئێرانە و لە هێرشەكەی ئیسرائیل لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو بۆ سەر ئێران، بەشێك لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی تارانیان كردووەتە ئامانج.
ناتانیاهۆ جەختیشی لەوەشكردەوە، حەماس بەربەستە لەبەردەم ڕێككەوتنی ئاگربەستی غەززە، ئەمریكاش ئەمە پشتڕاستدەكاتەوە، بەوتەی خۆی، هەڕەشەی واشنتۆنیان بۆ چوونە ناو ڕەفەح رەتكردووەتەوە لە رابردوودا.
ناتانیاهۆ باسی پەیوەندی خۆی لەگەڵ بایدن كرد و وتی، راستەوخۆ جۆ بایدن دژایەتی خۆی بۆ چوونە ناو رەفەح دەربڕیوە و جەختی لەوەكردووەتەوە، ئەگەر ئیسرائیل ئەوكارە بكات، ناتانیاهۆ تەنیا دەمێنێتەوە.