كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا: تۆمەتباركردنی ترەمپ بێبنەمایە
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٢٧
كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا ئەو تۆمەتانە بە بێبنەما ناودەبات كە ئاراستەی ترەمپ دەكرێن بەوەی سیخوڕی هەواڵگری روسیایە.
دیمیتری بیسكۆف وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا كە بە كرملن ناسراوە رایگەیاند: "تووشی سەرسوڕمان و شۆك بوون كە چۆن بەشێك لە میدیاكانی ئەمریكا تۆمەتی بێبنەما دەدەنە پاڵ دۆناڵد ترەمپ كە لە ٢٠١٦ تا ٢٠٢٠ سەرۆكی ئەو وڵاتە بووە و لە ئێستاشدا جارێكی تر بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردراوەتەوە، بەتایبەتی كە باس لەوە دەكرێت ترەمپ سیخوڕی هەواڵگری روسیایە، ئەوەش تۆمەتێكی تری پروپوچ و بێبنەمای میدیاكانی ئەمریكایە كە داویانەتە پاڵ ترەمپ".
وتیشی، ترەمپ لە ماوەی ئەو چوار ساڵەی سەرۆكی ئەمریكی بوو، هەوڵێكی زۆری دا بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانانەی نەیاری بوون، بەتایبەتیش كۆریای باكوور و چین و روسیا، ئێستاش هەمان سیاسەتی هەیە، بۆیە بەشێك لەو لایەنانەی ئەمریكا كە بەرژوەندییان لەگەڵ شەڕ و ئاڵۆزیدایە، تۆمەتی بێبنەما دەدەنە پاڵ ترەمپ.