حزبوڵای لوبنان كوژرانی چوار كارمەندی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی خۆی راگەیاند
یەحیا
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٣٩
حزبوڵای لوبنان كوژرانی چوار كارمەندی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ محەمەد عەفیف راگەیاند.
حزبوڵا لە بەیاننامەیەكدا ماتەمینی بۆ كوژرانی چوار كارمەندی خۆی راگەیاندووە كە لەگەڵ محەمەد عەفیف لێپرسراوی راگەیاندنی حزبەكە كوژران.
حیزبوڵا ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژی یەكشەممە لە بۆردومانێكی ئاسمانی ئیسرائیلدا محەمەد عەفیف و چوار كارمەندی فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە بەیروت كوژراون.
عەفیف یەكێك لە رۆژنامەنووسە دیارەكانی حزبوڵا بوو، بە پردێكی میدیایی گرنگ دادەنرا لەنێوان حزبوڵا و جەماوەری لوبنان و جیهان.
هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەكی رەئس نەبا لە باشوری بەیروت كە تیایدا محەمەد عەفیفی كردە ئامانج، هیچ هۆشدارییەكی پێشووەختەی نەبووە، لەكاتێكدا ژمارەیەكی زۆر ئاوارە لەو گەڕەكەدا نیشتەجێن.