عێراق

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وزاری بۆ ئابوری لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەیدا رەزامەندیدا لەسەر داواکارییەکی وەزارەتی کشتوکاڵ کە لەلایەن "عەباس جەبر مالکی" وەزیری کشتوکاڵەوە پێشکەشکرابوو، کە تێیدا داواکراوە باجی گومرگی لەسەر ھاوردەی گۆشتی سور بەڕێژەی ٥٠% و بۆ ماوەی ساڵێک کەمبکرێتەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ راشیگەیاندووە، چەند رێکارێکی دیکەیان بۆ چارەسەری بەرزی نرخی گۆشتی سور لە بازاڕەکانی ناوخۆ گرتووەتەبەر، وەک ھاندان بۆ وەبەرھێنان لە سامانی ئاژەڵ و ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی ئاژەڵ لەنێوان پارێزگاکان و ئاسانکاری ھاوردەکردن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، دانوستانەکانی نێوان بەغداد و واشنۆن بۆ کۆتاییھێنان بە ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق بەردەوامە و تائێستا دوو خولی دانوستان کە یەکەمیان لە ٢٧ی مانگی رابردوو و دووەمیشیان لە ١١ی ئەم مانگە بەڕێوەچووە و پێشبینیشدەکەن لە داھاتوویەکی نزیکدا خولی سێیەمی دانوستانەکانیش دەستپێبکاتەوە.

وتیشی، بڕیارە خولێکی دانووستانەکان لە واشنتۆن بەڕێوەبچێت ئەوەش لەچوارچێوەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا کە لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە پرسی کۆتاییھێنان بە ئەرکی ھاوپەیمانان لە عێراق تاوتوێ دەکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی سێشەممە دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵاکەی وەھاب ھەڵەبجەی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر CTGـی کۆبووەوە کە تیایدا داوای نادەستورییبوونی کارکردن بەیاسای روبەڕوبوونەوەی تیرۆر ژمارە ٣ـی ساڵی ٢٠٠٦ـی ھەرێم دەکات، بەوھۆی ئەوەی ماوەی کارکردن بە یاساکە کۆتاییھاتووە، ھەروەھا داواشیکردووە ئەو بڕیارانەی لەماوەی بەسەرچوونی یاساکەدا لەدژی دەرکراون ھەڵبوەشێندرێنەوە.

دادگای فیدڕاڵی لە دانیشتنەکەدا بڕیاردانی لەبارەی سکاڵاکەی وەھاب ھەڵەبجەیی لە ٢٧ـی شوباتەوە بۆ حەوتی نیسانی ئەمساڵ دواخست.

ھەر ئەمڕۆ دادگاکە، سکاڵایەکی لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ یەکی نیسان دواخست کە تیایدا داواکراوە کۆبوونەوەکەی ١٣ـی مانگی رابردووی تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵبوەشێندرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیژنەکەیان لە رێگەی چاودێریکردنی خەرجییەکان و داھات و جێبەجێکردن پلان و بەرنامەکانی حکومەتی فیدراڵ، بەدوای بەستنەوەی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردندا دەگەڕێت، بۆ بەرەوپێشبردنی ئابووری وڵات.

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی فیدراڵ جدییە لە بەرەوپێشبردنی کەرتە جیاوازەکانی وڵات، لەنێویشیاندا کەرتی دارایی، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پلان و بەرنامەی ئامادەکردووە و لەئێستادا لە جێبەجێکردان.

سەرۆکی لیژنەی دارایی باسیلەوەشکرد، داوای لە گەنجینەی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی کردووە، ھاوکاری عێراق بن لە بەرەوپێشبردنی کەرتی دارایی و سیستەمی بانکی وڵاتەکە، بە تایبەتی لەئێستادا، کە ھەنگاودەنێت بۆ کاراکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی مامەڵەی دارایی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی مەشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، عێراق و ھەرێم لەسەر حەوت خاڵی یاسای نەوت و غاز ناکۆکن، ھەندێک لەو خاڵانە ئیدارین و ھەندێکیان پیشەیی.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لەو خاڵانەی یاساکە کە ناکۆکی لەسەرە، حکومەتی ھەرێم دەیەوێت مافی ڤیتۆی ھەبێت لەسەر دەرکردنی بڕیارەکانی پشتبەست بەو یاسایە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، پشکی ھەرێم لە یاسای نەوت و غاز، بە رێژەی ھەناردەکردنی نەوت دیاریکراوە، بەڵام کە ئێستا ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم وەستاوە ناتواندرێت ئەو پشکە دیاریبکرێت و ئەوەش یەکێکی دیکە لە بەربەستەکانی بەردەم تێپەڕاندنی یاساکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، دوای نزیکەی سێ ساڵ لە دەستپێکی کارەکانی دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی لەسەر سنووری نێوان عێراق و سوریا، تەواوبوونی پشتێنە ئەمنییە نزیکە و لە ئەمساڵدا تەواودەبێت، کە بەربەستێکی کۆنکرێتی و چەند تونێل و خاڵێکی چاودێری لەخۆگرتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تیمەکانیان گەیشتوونەتە دانانی بەربەستی کۆنکرێتی لە باکوور و رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، کە نزیکە لە پارێزگای حەسەکەی سوریا و بە یەکێکە لە ئاڵۆزترین ناوچەکانی سنووری نێوان ھەردوو وڵات دادەندرێت.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق وتیشی، پشتێنە ئەمنییەکە رێگری لە ھەر جۆرە دزەکردنێک دەکات لە خاکی سوریاوە بۆ ناو خاکی عێراق، بە تایبەتی چەکدارەکانی داعش کە لە سوریاوە دزەدەکەنەوە عێراقەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، مەسرور بارزانی لە واشنتۆن، لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن کۆبووەتەوە و لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەشدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بە پێگەی گرنگی ھەرێمی کوردستان کردووە وەک ھاوبەشێکی گرنگی وڵاتەکەی و رایگەیاندووە، ھاوبەشی نێوانیان لەسەر بەرژەوەندیی و پێکەوە قوربانیدانی ھاوبەش بنیاتنراوە و پشتیوانی وڵاتەکەشی بۆ پاراستنی ھەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی فیدراڵی لە چوارچێوەی عێراقدا نیشاندا .

لە بەرامبەردا، سەرۆکوەزیرانی ھەرێم ئاماژەی بەوەداوە، ھەرێم بە ھاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا چەندین قۆناغی سەختی تێپەڕاندووە و ھیواشی خواستووە، پێکەوە رووبەڕووی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە نوێیەکان ببنەوە.

ھاوکات لە کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە بڕیاڕەکانی دادگای فیدراڵی و ھەنگاوەکانی دژی ھەرێم و سیستمی فیدراڵی لە عێراق، مایەی نیگەرانین و پێویستە رێز لە قەوارەی دەستوری ھەرێم و سیستمی فیدراڵی و بنەما دیموکراتییەکان لە عێراق بگیرێت، جەختیشیان لەوەکردووەتەوە، کە پێویستە ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، بەشە بودجەی خۆی پێ بگات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولزەھرە ئەلھینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، کارەکانیان بە ھاوبەشی وەزارەتی دارایی و نەوت بەردەوامن بۆ تەواوکردنی خشتەی داھات و خەرجییەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە خشتەکاندا کۆی داھات و خەرجییەکانی حکومەت بەھەردوو کەرتی بەکاربردن و وەبەرھێنان ئامادەدەکرێن و بەمزووانە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێن بەمەبەستی پەسەندکردنی و رەوانەکردنیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زەید حەمید رەشید بەڕێوەبەر لە بەشی تەکنەلۆجیا و زانیاری بانکی ناوەند لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، ئامادەکارکردنی ژێرخانی پێویست بۆ سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی، لە فەرمانگە حکومییەکاندا بە سیستی بەڕێوەدەچێت، بەھۆی نەبوونی سیستمێکی تایبەت و پێشکەوتوو، لەنێوان بانکی ناوەندیی و بانکەکاندا.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا بەھەماھەنگی لەگەڵ بانکەکان کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و ئاستەنگییانەی لەبەردەم سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنیدان و پێداچوونەوە بە سیستەمەکەدا، کە بەشێوەیەکی گشتی سوودی ستراتیژی بۆ دەوڵەتی عێراق دەبێت.

ئەو بەڕێوەبەرە بانکی ناوەندیی پێشبینیشکردووە، لە چەند ساڵی داھاتوودا بەھۆی بەرەوپێشچوونی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق و پشتبەستنی زیاتری ھاووڵاتییان بە سیستەمەکە، چاپکردنی پارەی کاش لە عێراق کەمببێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی دووشەممە دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەکی باسم خەشان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووەوە کە تیایدا داوایکردبوو، بڕگەی نۆ لە رێنمایی ژمارە ٤ـی ساڵی ٢٠١٧ ھەڵبوەشێنێتەوە و دەستەواژەی "جۆری کۆمەڵایەتی"ش بە نادەستوری لە قەڵەم بدات.

دادگاکە لەسەر بنەمای ئەو سکاڵایە، بەکارھێنانی دەستەواژەی "جۆری کۆمەڵایەتی" لە رێنماییەکاندا ھەڵوەشاندەوە، کە تایبەتبوو بە ھێنانەکایەی دادپەروەری و پڕۆسەی گەشەپێدان لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی دووشەممە لیژنەکەیان کۆدەبێتەوە و بانگھێشتی وەزیری داراییان کردوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە ھەمواری بودجە و بریارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.

وتیشی، تائێستا پڕۆژەی ھەمواری یاسای بودجە نەگەیشتوەتە ئەنجومەنی نوێنەران، دەیانەوێت وەزیری دارایی رونکردنەوەیان بداتێ لەسەر ھەمواری یاساکە و چۆنیەتی گونجاندنی لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی تایبەت بە جێکیرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە وادەی خۆیدا.

رۆژی ٢١ی شوبات دادگای فیدراڵی، ھەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و ھەرێمی کوردستانی پابەندکرد بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و دابەشکردنی مووچە لە رێگەی بانکە حکومییەکانی عێراقەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رایگەیاند، لە کۆبونەوەیەکدا تاوتوێی دانوستانەکانی حکومەتی عێراقیان کردوە دەربارەی دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە وڵاتدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ئاڵنگاریەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ھەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکان کراوە.

دەشڵێت، دیدی سیاسەتی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەبارەی کێشە ھەرێمی و ئابوری و نێودەوڵەتیەکانی ناوچەکە و ئاڵۆزی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست خرایەڕوو لەگەڵ ھەوڵدان بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێشکەشکردنی ئەو پڕۆژەیاسانەی کە پێویستن بۆ خزمەتی ھاوڵاتیان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاندووە، ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە رێگەی جێگیرکردنی ھێزەکانی پاسەوانی سنور ستراتیژییەکی گشتگیر بۆ پاراستنی سنورەکان جێبەجێ دەکات و ستراتیژە نوێکەش تەنھا سنورەکانی عێراق لەگەڵ تورکیا ناگرێتەوە، بەڵکو سنورەکان لەگەڵ سەرجەم دراوسێکاندا دەگرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، سێ ئامانج ھەیە لەو ھەنگاوەدا، ئەوانیش رێگریکردنە لە قاچاخ و ھاتوچۆکردنی کەسەکان بەشێوەیەکی نایاسایی لەگەڵ چەند ئامانجێکی ئەمنی.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەنج پشدەری چالاکوان لە بواری کۆچ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، حکومەتی ئەڵمانیا بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ حکومەتی عێراق ھەیەتی، دەستیکردوە بە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عێراقی، لەو چوارچێوەیەشدا نزیکەی ٤٠ پەنابەری عێراقی دیپۆرتی بەغداد کرانەوە، کە کوردێکی مەسیحیش بەناوی شێرزاد لە نێو ئەو کەسانەدایە کە دیپۆرت کراوەنەتەوە.

وتیشی، بەپێی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان حکومەتی عێراق و ئەڵمانیا کراوە، ٢٦ ھەزار پەناری عێراقی دیپۆرت دەکرێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنەکە بەڕێوەدەچێت بەگوێرەی کارنامەکەشی، کۆبوونەوەکە لە چوار بڕگە پێکھاتووە و تیایدا خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ چەند پرۆژەیاسایەک دەکرێت، لەنێویشیاندا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسایەک دەکرێت کە تایبەتە بە ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی رژێمی بەعس.

پرۆژەیاساکە لەلایەن لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە خراوەتەڕوو، بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە٥٢ی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی رژێمیبەعس کە تایبەتە بە مووچەی خانەنشینی دادوەر و داواکاری گشتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەسما محەمەد ھاوسەری ئەبوبەکر بەغدادی کەسی یەکەمی گرووپی تیرۆرستی داعش لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبیە لە بەشێک لە قسەکانیدا باسی لەوە کرد، پێش دەستگیرکردنی لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە لە فەلوجە لەمانگی دووی ٢٠٠٤ کە تا مانگی ١٢ی ھەمان ساڵ لە زیندانی ئەمریکییەکان بوو، ئەبوبەکر بەغدادی کەسێکی ئاسایی بووە و سەرقاڵی کاری بانگخوازی ئیسلامی بووە، بەڵام دوای ئازادبوونی لە زیندان بەھۆی ھەڵسوکەوتی ھێزەکانی ئەمریکاوە لەگەڵیدا، بووەتە کەسێکی مەترسیدار و دەستیکردووە بە دروستکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان.

لە بەرامبەریشدا ئییان ماکاری نێردەوی تایبەتی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، ئەو زانیارییانە دوورن لە راستییەوە و تەنھا بیانوون، چونکە بەغداد ئەگەر کەسێکی مەترسیدار نەبووایە دەستگیر نەدەکرا و پێش دەستگیرکردنیشی سەرقاڵی دروستکردنی ئەو گرووپانە بووە کە لە دژی حکومەتی عێراق و ھێزەکانی ئەمریکا بوون لە دوای پرۆسەی ئازادی لە ساڵی ٢٠٠٣.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...3940414243...337