ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رایگەیاند، لە کۆبونەوەیەکدا تاوتوێی دانوستانەکانی حکومەتی عێراقیان کردوە دەربارەی دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە وڵاتدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ئاڵنگاریەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ھەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکان کراوە.

دەشڵێت، دیدی سیاسەتی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەبارەی کێشە ھەرێمی و ئابوری و نێودەوڵەتیەکانی ناوچەکە و ئاڵۆزی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست خرایەڕوو لەگەڵ ھەوڵدان بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێشکەشکردنی ئەو پڕۆژەیاسانەی کە پێویستن بۆ خزمەتی ھاوڵاتیان.