زانیاری نوێ لەسەر دانوستانی عێراق و ئەمریکا بۆ کۆتاییھێنان بە ئەرکی ھاوپەیمانان
هەژار
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤
٥١٢
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، دانوستانەکانی نێوان بەغداد و واشنۆن بۆ کۆتاییھێنان بە ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق بەردەوامە و تائێستا دوو خولی دانوستان کە یەکەمیان لە ٢٧ی مانگی رابردوو و دووەمیشیان لە ١١ی ئەم مانگە بەڕێوەچووە و پێشبینیشدەکەن لە داھاتوویەکی نزیکدا خولی سێیەمی دانوستانەکانیش دەستپێبکاتەوە.
وتیشی، بڕیارە خولێکی دانووستانەکان لە واشنتۆن بەڕێوەبچێت ئەوەش لەچوارچێوەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا کە لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە پرسی کۆتاییھێنان بە ئەرکی ھاوپەیمانان لە عێراق تاوتوێ دەکات.