دادگای فیدڕاڵی دەستەواژەی "جۆری کۆمەڵایەتی" لە رێنماییەکانی حکومەتدا ھەڵوەشاندەوە
کوردسات نیوز
٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤
١٥٧
رۆژی دووشەممە دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەکی باسم خەشان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووەوە کە تیایدا داوایکردبوو، بڕگەی نۆ لە رێنمایی ژمارە ٤ـی ساڵی ٢٠١٧ ھەڵبوەشێنێتەوە و دەستەواژەی "جۆری کۆمەڵایەتی"ش بە نادەستوری لە قەڵەم بدات.
دادگاکە لەسەر بنەمای ئەو سکاڵایە، بەکارھێنانی دەستەواژەی "جۆری کۆمەڵایەتی" لە رێنماییەکاندا ھەڵوەشاندەوە، کە تایبەتبوو بە ھێنانەکایەی دادپەروەری و پڕۆسەی گەشەپێدان لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی.