تەحسین خەفاجی: عێراق ستراتیژییەکی گشتگیری ئەمنی بۆ پاراستنی سنورەکان جێبەجێ دەکات
شنیار
٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤
٥٠٦
تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاندووە، ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە رێگەی جێگیرکردنی ھێزەکانی پاسەوانی سنور ستراتیژییەکی گشتگیر بۆ پاراستنی سنورەکان جێبەجێ دەکات و ستراتیژە نوێکەش تەنھا سنورەکانی عێراق لەگەڵ تورکیا ناگرێتەوە، بەڵکو سنورەکان لەگەڵ سەرجەم دراوسێکاندا دەگرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، سێ ئامانج ھەیە لەو ھەنگاوەدا، ئەوانیش رێگریکردنە لە قاچاخ و ھاتوچۆکردنی کەسەکان بەشێوەیەکی نایاسایی لەگەڵ چەند ئامانجێکی ئەمنی.