بانکی ناوەندیی: بەھۆی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە چاپکردنی پارەی کاش لە عێراق کەمدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤
٨١٦
زەید حەمید رەشید بەڕێوەبەر لە بەشی تەکنەلۆجیا و زانیاری بانکی ناوەند لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، ئامادەکارکردنی ژێرخانی پێویست بۆ سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی، لە فەرمانگە حکومییەکاندا بە سیستی بەڕێوەدەچێت، بەھۆی نەبوونی سیستمێکی تایبەت و پێشکەوتوو، لەنێوان بانکی ناوەندیی و بانکەکاندا.
ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا بەھەماھەنگی لەگەڵ بانکەکان کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و ئاستەنگییانەی لەبەردەم سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنیدان و پێداچوونەوە بە سیستەمەکەدا، کە بەشێوەیەکی گشتی سوودی ستراتیژی بۆ دەوڵەتی عێراق دەبێت.
ئەو بەڕێوەبەرە بانکی ناوەندیی پێشبینیشکردووە، لە چەند ساڵی داھاتوودا بەھۆی بەرەوپێشچوونی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق و پشتبەستنی زیاتری ھاووڵاتییان بە سیستەمەکە، چاپکردنی پارەی کاش لە عێراق کەمببێتەوە.