دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەبارەی سکاڵاکەی وەھاب ھەڵەبجەیی بۆ حەوتی نیسان دواخست
کوردسات نیوز
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤
٨٣٨
رۆژی سێشەممە دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵاکەی وەھاب ھەڵەبجەی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر CTGـی کۆبووەوە کە تیایدا داوای نادەستورییبوونی کارکردن بەیاسای روبەڕوبوونەوەی تیرۆر ژمارە ٣ـی ساڵی ٢٠٠٦ـی ھەرێم دەکات، بەوھۆی ئەوەی ماوەی کارکردن بە یاساکە کۆتاییھاتووە، ھەروەھا داواشیکردووە ئەو بڕیارانەی لەماوەی بەسەرچوونی یاساکەدا لەدژی دەرکراون ھەڵبوەشێندرێنەوە.
دادگای فیدڕاڵی لە دانیشتنەکەدا بڕیاردانی لەبارەی سکاڵاکەی وەھاب ھەڵەبجەیی لە ٢٧ـی شوباتەوە بۆ حەوتی نیسانی ئەمساڵ دواخست.
ھەر ئەمڕۆ دادگاکە، سکاڵایەکی لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ یەکی نیسان دواخست کە تیایدا داواکراوە کۆبوونەوەکەی ١٣ـی مانگی رابردووی تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵبوەشێندرێتەوە.