عێراق

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا کە بڕیارە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە کشانەوەی ھێزە بیانییەکان بێت لە عێراق، موختار موسەوی ئەندامی لیژنەی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، دەبێت وەفدی دانوستانکاری عێراق بۆ ئەمریکیەکانی دووپاتبکاتەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری کشانەوەی ھێزە بیانییەکانی لە خاکی عێراق داوە و داواش لە حکومەت دەکات بریارەکە جێبەجێ بکات، چونکە ئەو بڕیارە ھێڵی سورە و گۆرانکاری تێدا ناکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"جین ساکی" وتەبێژی کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لە سەردانەکەی کازمیدا بۆ واشنتۆن، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا و کازمی گفتۆگۆیەکی چڕوپڕ ئەنجام دەدەن و چەند تەوەرێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت، کە گرنگترینیان پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا  و دۆسیەی ئەمنیی و سیاسی و ئابووری عێراق و بەرەنگاربوونەوەی داعشە، جگە لەوەش کازمی و بایدن ڕێککەوتنێکی ستراتیژی ئیمزا دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکان بەھۆی تێکچوونی ڕەوشی ئەمنی و سیاسی لە بەغداد، ھێزێکی ئاسایشی حەشدی شەعبی ھێرشیکردووەتە سەر بارەگایەک و چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە، لە ئێستاشدا ڕەوشی ئەمنی شارەکە نائارامە و ھێزێکی زۆری ئەمنی لە ناوچەکانی بەغداد بڵاوەیان پێکراوە.

ھەر بە پێی زانیارییەکان تیرۆریستانی داعش سودیان لە نائارامی ڕەوشی ئەمنیی شارەکە وەرگرتووە و لە ھەوڵی ئەوەدابوون لە چەند ناوچەیەک کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن، بڵاوکردنەوەی ئەو ھێزە ئەمنیییەش پەیوەندی بەو بابەتەوە ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەممار حەکیم لە پەیامێکدا لە تویتەر ڕایگەیاند، داوا لە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەکەن لە بڕیاری کشانەوەی لە ھەڵبژاردن پاشگەزببێتەوە، و درێژە بدات بە ھەوڵە نیشتیمانی و ھاوبەشەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و بەدیھێنانی خواستەکانی گەل.


ئاماژەی بەوەشکردووە، جەخت لە پاراستنی پەیڕەوکردنی مافە دیموکراسییەکان و پاشەکشە نەکردن لەو مافانە دەکەنەوە، چونکە تەنھا ڕێگەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان، لەو ڕێگەیەشەوە گەل دەتوانێت گوزارشت لە خواستەکانی و بەدەستھێنانی مافەکانی بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق ئاشکرایکردووە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە نێوەندگیری چەند سەرکردەیەی سیاسی و مەرجەعییەتەکانی شیعە، ھەوڵەکان دەستیپێکردووە بۆ بە پاشگەزکردنەوەی (موقتەدا سەدر) لە بڕیاری بایکۆتکردنی ھەڵبژاردن.

مستەفا کازمیش لە پەیامێکدا بۆ سەدر ڕایگەیاندووە، عێراق پێویستی بە توانای ھەمووانە، سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، (حەیدەر عەبادی و عەممار حەکیم) سەرۆکایەتی ئەو نێوەندگیرییە دەکەن و ڕۆژی ھەینییش چەند سەرکردەیەکی باڵای شیعە لە نەجەف چاویان بە (موقتەدا سەدر) کەوتووە، بەڵام تا ئیستا ئەنجامی ئەو ھەوڵانە دەرنەکەووتووە، و تەنھا لە تویتێکدا (موقتەدا سەدر) ھێمای بۆ ئەو نێوەندگیرییە کردووە و ڕایگەیاندووە، پێویستە ھەمووان بگەڕێنەوە بۆ لای خودا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەھدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و تەمام ڕەعد وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی سوریا ڕێککەوتنێکیان بۆ ڕێکخستنەوەی دۆسیەی ئاو لە نێوان ھەردوو وڵات ئیمزاکرد.


بە پێی ڕێککەوتنەکە بەغداد و دیمەشق لە بارەی ئاستی ئاوی دیجلە و فورات زانیاری بە یەکتر دەدەن و لیژنە ھاوبەشەکانی نێوانیاشیان لە بارەی بڕی ئاو لە سنوری سوریا و تورکیا چالاک دەکەنەوە.


باسیش لەوە کراوە ھەردوو وڵات لە سود و زیانەکانی کەمبوونەوەی ئاو ھاوبەش دەبن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، بڕیارە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی واشنتۆن بکات و لە ٢٦ی ئەم مانگە لەگەڵ جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.

ئامانجی سەردانەکەش بۆ پێشخستنی ھاوکارییە دوو لایەنەکانی ھەردوولایە لە بوارەکانی ئابووری و سیاسی و ئاسایش بە تایبەتیش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش.

ئامانجێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بۆ بەرەوپێشبردنی گفتوگۆ ستراتیژییەکانی نێوان واشنتۆن و بەغدادە بە تایبەتی دوای زۆربوونی ھێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ڕەوتی سەدر لایەنێکی گرنگن و ناکرێت پێشبینی بەشداری نەکردنیان لە ھەڵبژاردندا بکرێت.


وتیشی، لە بەردەم بەرپرسیاریەتیەکی مێژووییدان بۆ گەیشتن بە ھەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئازاد، عێراقیش پێویستی بە ھەماھەنگی ھەموولایەک ھەیە.


ئەو قسانەی کازمی دوای ئەوە دێت، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، بە ڕەسمی کشانەوەی ڕەوتەکەی و بەشدارینەکردنی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند، کە بڕیارە ١٠ی ١٠ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، ھێزی پێشمەرگە و سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، ھەماھەنگی باشیان ھەیە و بەھۆی ئەو ھەماھەنگییانە و پێکھێنانی ناوەندی ھەماھەنگی ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە کەرکوک و دیالە، جموجوڵ و پەلامارەکانی تیرۆرستانی داعش کەمبووەتەوە.


وتیشی، ھەردوولا ڕۆڵیان ھەبووە لە کوشتن و دەستیگریکردنی ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆرستانی داعش لەو ناوچانە.


لە بارەی بوونی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیشەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر داوای حکومەتی عێراق لێرەن و پاڵپشتی ھەواڵگری ھێزە ئەمنییەکان دەکەن و لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیشەوە، حەشارگەکانی داعش بۆردومان دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ٢٧ی نیسانی ئەمساڵ دەرچووە و ئیمزای "ھانی مووسا" بریکاری ھونەریی وەزیری تەندروستی لەسەرە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سەرجەم پارێزگاکانی کردووە، لە نوسراوەکەدا ھاتووە پێویستە سەرجەم نەخۆشخانە کەرەڤانەییەکان دابخرێن، چونکە مەرجی سەلامەتیان نیە و مەترسین لەسەر نەخۆش و کارمەندانی تەندروستی ناو بنکەکە و بەردەوام ئەگەری گڕگرتنیان ھەیە.


لە دوای سەرھەڵاندانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و بەرزبوونەوەی ئامارەکان و پڕبوونی نەخۆشخانەکان لە تووشبووانی کۆرۆنا، دەیان نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستیی کاتی لە کابینە دروستکران و تا ئێستاش بەشێکی زۆریان لە کارکردن بەردەوامن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کازمی رایگەیاند، ئەحمەد کینانی لەدایکبوی ساڵی ١٩٨٥، پیشەکەی ئەفسەرە بە پلەی ملازمی یەک لە وەزارەتی ناوخۆ، تاوانباری سەرەکی تیرۆرکردنی ھیشام ھاشمیە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بکوژ نزیکە لە گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا.


کازمی وتیشی، ئەحمەد کینانی بە ھاوکاری چەند چەکدارێکی تر تاوانەکەیان ئەنجامداوە و سەرجەمیان راپێچی بەردەم دادگا دەکرێن. 


باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپاش لە عێراق، پێشوازی لە راگەیاندنی دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی تیرۆرکردنی ھاشمی کردووە و داوایکردووە لێپرسینەوەیەکی تەواو و  دادپەروەر لەو دۆسیەیە و سەرجەم دۆسییەکانی دیکەشدا بکرێت.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدڕ لە پەیامێکدا رایگەیاند: بایکۆتی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق دەکات و سەرجەم وەزیرەکانیشی لە حکومەتی ئێستا دەکشێنێتەوە و بەشداری حکومەتی داھاتووش ناکات. 


موقتەدا سەدر ، لە پەیامەکەیدا  جەختی کردەوە، ئەوەی روو دەدات پیلانە بۆ زەلیلکردنی عێراق و دەبێت گەندەڵکاران عێراق بەجێھبلێن و نیشتیمان بۆ عێراقییەکان بێت. 


ھۆشداریشی دا لە دووبارە بوونەوەی سیناریۆی سوریا و ئەفغانستان لە عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ کازمی لەگەڵ برێت مەکگۆرگ رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و وەفدی یاوەری، ئامادەکارییەکانی دانوستانی ستراتیژی نێوان بەغداد و واشنتۆنیان تاوتوێ کرد، ھەروەھا میکانیزمی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا و چوونە قۆناغێکی نوێی ھەماھەنگی ستراتیژی بۆ پاراستنی ئەمنیەت و سەروەری خاکی عێراق تاوتوێ کراوە. 


ئەمە سەرباری باس کردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان و روبەڕوبوونەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا، جەختیش کراوەتەوە لەوەی ناوچەکە پێویستی بە دانوستان و ھێورکردنەوە ھەیە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی لیتوانیا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغداد ڕایگەیاند، ٨٠٠ کۆچبەری عێراقی کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە بیلاروسەوە گەیشتوونەتە لیتوانیا، ئێستا لە دارستانەکاندا بە شێوەیەکی نایاسایی نیشتەجێبوون. ڕاشیگەیاند، بیلاروس پرسی کۆچبەران وەک کارتی فشار بەرامبەر ئەوروپا بەکاردەھێنێت.


لە دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەوروپا، حکومەتی بیلاروس ڕێوشوێنەکانی بەرامبەر کۆچبەران کەمکردووەتەوە و کارئاسانی دەکات بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، ئەوەش قەیرانێکی نوێی لە نێوان ئەوروپا و بیلاروس دروستکردووە و سەدان کۆچبەر لە بیلاروسەوە بەرەو لیتوانیا ڕۆشتوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەواد مووسەوی بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، ھۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا، دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی بڵاوبوونەوەی جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا، کە چوار ھێندەی جۆرە کۆنەکەیە.


وتیشی، بۆ ئەوەی کەرتی تەندروستی عێراق لە داڕمان بپارێزن، پێویستە بە خێرایی قەدەغەی ھاتوچۆی سەرتاسەری لە عێراق ڕابگەیەندرێت و ڕێکاری بە پەلە بگیرێتەبەر.


بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٦٦ ھەزار و ٥٠٠ کەس لە سەرتاسەری عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ١٧ ھەزار و ٧٠٠ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژی ١٤ی تەمووزی ساڵی ١٩٥٨، بە سەرکردایەتی عەبدولکەریم قاسم کودەتایەکی سەربازی لە عێراق ئەنجامدرا، کە دواتر وەک شۆڕشی ١٤ی تەمووز ناسرا، لەورووداوەدا کۆتایی بە فەرمانڕەوایی" مەلیک فەیسەڵی دووەم" و بنەماڵەی ھاشمی لە عێراق ھێنرا و عەبدولکەریم قاسم بووە سەرۆک وەزیرانی عێراق، قاسم تاکو ٨ی شوباتی ١٩٦٣ لە دەسەڵات مایەوە، کە دواتر لەلایەن بەعسیەکانەوە کودەتای بەسەردا کرا و دوای درووخستنەوەی لە پۆستەکەی، کوژرا.
بەھۆی رووداوەکانی ١٤ی تەمووز، سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی فەرمانڕەوای عێراق و مەلیک فەیسەڵی دووەم و نوری سەعید سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی عێراق کوژران، بەشێوەیەکی گشتیش زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران.
 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...304305306307308...328