(بەدر زیادی) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ھاوپەیمانی سائیرون رایگەیاند: (موقتەدا سەدر) سەرۆکی ڕەوتی سەدڕ سورە لەسەر بەشداری نەکردن لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد" بە بەشداری نەکردنی رەوتی سەدر، پرۆسەکە شەرعێتی تەواوی نابێت، بەو پاساوەی سەدر خاوەنی گەورەترین پێگەی جەماوەرییە لەسەر ئاستی شەقامی عێراقی.(بەدر زیادی) دەشڵێت" حکومەتی داھاتووی عێراق بە دەستی موقتەدا سەدرە، باس لەوەشدەکات بەبێ بەشداری (ڕەوتی سەدر) پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێز ئەستەمە.