"جومانە غەلای" وتەبێژی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبوونەوەتەوە سەبارەت بە دواخستنی دوورن لە راستییەوە و ھەموو لایەنەکان جەختدەکەنەوە لە ئەنجامدانی لەکاتی خۆیدا، وتیشی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکە بە سەرکەوتوویی، بەردەوامە و ھیچ داواکارییەکیان بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن بەدەست نەگەیشتووە.