حەیدەر فاروق، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان بڕیاری داوە دەوامی ساڵی ئایندەی قوتابخانەکان لەناو پۆلدا بێت، ئەمەش دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتیان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
فاروق ئاماژەی بەوەش کردووە، تەواوی ھەوڵی خۆیان دەدەن کە پلانەکەیان سەرکەوتوو بێت و لەناو پۆلدا دەوام بکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەستبەرداری خوێندنی ئەلکترۆنی نابن کە بووەتە ئامراز و رێگایەکی گرنگی خوێندن.