قەیس خەزعەلی لە تویتەر نوسیوویەتی، بێدەنگی لایەنە حکومی و ناحکومییەکان بەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شەنگال، جێگەی نیگەرانی و سەرسوڕمانە، وتیشی، ئەو بێدەنگیە وادەکات تورکیا درێژە بە کارە داگیرکاری و پێشلێکارییەکانی لە عێراق بدات، کە سەردەکێشێت بۆ ئاستێکی مەترسیدار
ھەفتەی رابردوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ناوەندێکی تەندروستیان لە گوندی سنکێ لە قەزای شەنگال بۆردومانکرد و بەھۆیەوە چەند کەسێک بوونەقوربانی.