بڕیارە لە سەرەتایی مانگی ئەیلوول پرۆسەی خوێندن لەنێو پۆلدا لە سەرجەم خوێندنگاکانی ھەرێم دەستپێبکاتەوە، وەک ئامادەکارییەکیش وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە کە مامۆستایانی ڤاکسینی بە کۆرۆنا وەربگرن، 
لایخۆشیەوە (ئاسۆ حەوێز) وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند: لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕبوونەوەی کۆرۆنا کە بەم نزیکانە ئەنجامدەدرێت، بە ڕەچاوکردنی رەوشی کۆرۆنا، بڕیار و راسپاردەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ، بڕیاری لێدەدرێت.
(ئاسۆ حەوێز) وتیشی، وەک ئامادەکارییەک بۆ ھەڵگرتنی ئاستەنگەکان بەردەم پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ، لەسەرجەم سەنتەرەکانی دابەشکردنی ڤاکسین، رۆژێک تایبەت کراوە بە مامۆستایان بۆ ئەوەی پرۆسەی پێدانی  ڤاکسین بە فەرمانبەرانی پەروەردە و مامۆستایان خێراتر بکرێت.