لێپرسراوانی تەندروستی عێراقیش ئاشکرایانکردووە، ژمارەیەک لە بریندارەکان بەھۆی سەختی برینەکانیانەوە لە بەردەم مەترسیدان.
پەلامارەکە لەسەر ئاستی ناوچەیی و وڵاتانی عەرەبی و جیھانی بە توندی ئیدانە کرا و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی بۆ دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەکە دەکرد و داوای گۆرانکاری و دابەشکردنەوەی ھێزە ئەمنییەکانی کردەوە.
"حسێن ھنداوی" ڕاوێژکاری "کازمی" بۆ کاروباری ھەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە وادەی خۆیدا بەردەوامە و زۆرینەی کارە لۆجستییەکان تەواو بوون، لە ئێستاشدا کار دەکرێت بۆ دروستکردنی کاخەزی دەنگدان، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەلایەن کۆمسیۆنەوەیە و ھەموو ئەو پێشنیارانەی پێشکەش دەکرێن بۆ دواخستنی پڕۆسەکە، ڕێزی لێدەگیرێت.
وتیشی، بڕیارەکەی ڕەوتی سەدر بۆ کشانەوە مافی خۆیانە و چاوەڕێی ھەڵوێستی کۆمسیۆنن سەبارەت بە داواکارییەکان بۆ کشانەوە لە پڕۆسەکە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی بەھێز لە سەربازگەی ئیمام عەلی لە خۆرھەڵاتی ناسریە لە پارێزگای زیقار کەوتووەتەوە، تا ئێستا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانیش، ئاگرەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و زیانەکان تەنھا ماددی بوون.
کازمی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بە ھەموو توانایانەوە کار دەکەن بۆ رێگریکردن لە پێکدادانی ئەمریکا و ئێران لەناو خاکی عێراق و رێگە نادەن عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان وڵاتان.
وتیشی، بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی بەغداد و واشنتۆن، سەردانی ئەمریکا دەکات و لە داھاتوشدا سەردانی ئێران دەکات.
کازمی راشیگەیاند، گروپەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت دەیانەوێت عێراق بکەنە گۆڕەپانی ململانێ، بۆیە ھێرش دەکەنە سەر نێردە دیبلۆماسییەکان و ھێزەکانی ھاوپەیمانان، بەڵام حکومەت ھەنگاوی راستەقینەی بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان ناوە و ژمارەیەکی زۆری لەو کەسانە دەستگیرکردوە پێشێلکاری دەکەن.
کازمی ئاشکراشیکرد، لەماوەی رابردوودا سێ جار ھەوڵی تیرۆرکردنی دراوە، بەڵام ئەو ھەوڵانە نەبونەتە ھۆکارێک بۆ ترساندن و نیگەرانکردنی.
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆن، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران و ئەندامانی ئەنجومەنەکە، پابەندبونی تەواویان بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دوپاتکردووەتەوە بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەچێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ھەشت ھەزار و ٢٧٣ ناوەندی دەنگدان کە ٥٥ ھەزار و ٤١ وێستگەی دەنگدان لە خۆ دەگرێت، بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت ئامادە دەکرێت و ٢٣ ملیۆن و ٩٨٦ ھەزار و ٧٤ عێراقییش مافی دەنگدانیان دەبێت.
ئەوە لەکاتێکدایە تا ئێستا گومان دەکرێت لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا و لە چەند رۆژی رابردووشدا موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنی راگەیاند، بەڵام مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارەکەی سەدری رەتکردووەتەوە و داوایکرد بەشداری ھەڵبژاردن بکات.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لەبارەی رەوشی کۆرۆنا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھۆشداری دەداتە ھاوڵاتیان لە رووی ھەڵکشانی ژمارەی توشبووان و گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا گەیشتووەتە لوتکە و تەندروستی زۆرینەی توشبووانیش ناجێگیرە، ئەوەش بووەتە ھۆی ئەوەی کارمەندانی نەخۆشخانەکان فریای ھەموان نەکەون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق داواکارە ھاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن و رێکارە ئەمنییەکانی نەخۆشخانەکانیش زیاتر بکرێن.
ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاویانکردەوە، بۆردوومانێکی ئەمریکا چەند خاڵێکی لەسەر سنوری سوریا کردووەتە ئامانج.
میدیاکانی حکومەتی سوریاش ئەو بۆردوومانەیان پشت ڕاست کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە، کاروانێکی حەشدی شەعبی لە سنوری عێراق و سوریا بۆردوومان کراون.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو کاروانە چەک و کەلوپەلی سەربازییان پێ بووە و بۆردوومانەکەش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە.
جەواد موسەوی ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، ھاوڵاتیانی عێراق بە پێی پێویست بە دەنگ داواکارییەکانی وەرگرتنی ڤاکسینەوە نایەن و ھەندێک لەو ناوەندانەی بۆ پێدانی ڤاکسین دیاریکراون، کات ھەیە تەنانەت یەک کەسیش سەردانیان ناکات، ئەوەش وا دەکات پڕۆسەکە زۆر سست بێت و ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت عێراق ٢٩ ساڵی تری دەوێت بۆ ئەوەی تەواوی دانیشتوانەکەی ڤاکسین وەربگرن.
بە پێی ئەو ئامارانەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە بڵاودەکرێتەوە، تا ئێستا لە کۆی ٤٠ ملیۆن عێراقی، تەنھا یەک ملیۆن و ١٢٧ ھەزار کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە کە دەکاتە ڕێژەی لە ١٪ی دانیشتوانی عێراق.