سەرچاوەیەکی باڵای شیعە رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی سێ رۆژی رابردووی سەرکردەی باڵای شیعەکان، بۆ وەڵامدانەوەی مەرجەکانی (موقتەدا سەدڕ) بۆ پاشگەزبوونەوە لە بڕیاری بایکۆتی ھەڵبژاردن، بەشێک لە لایەنەکانی شیعە نەرمیان نیشانداوە لەبەرامبەر یەکێک لە مەرجەکانی (سەدڕ)، بە دواخستنی ھەڵبژاردنەکان بۆ وادەیەک کە نێوماڵی شیعە رێکبکەوێت لەسەری.
سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە، دەرگای دواخستنی ھەڵبژاردنەکان بە چەند مەرجێک بە کراوەی ماوەتەوە، تا ئەو کاتەی نێوماڵی شیعە دەگەنە رێککەوتنێک.