بەیارق ئەلخەیر: لە مانگی ئەیلولدا چارەنووسی ھەڵبژاردن یەکلا دەکرێتەوە
کوردسات نیوز
٢١ی ئابی ٢٠٢١
٨٨٨
(محەمەد خالدی) سەرۆکی کوتلەی (بەیارق ئەلخەیر) ڕایگەیاند، لە مانگی ئەیلولدا ڕێککەوتنی ھێزە سیاسییەکان لە بارەی دواخستنی ھەڵبژاردن ڕادەگەیەنرێت و چارەنووسی پڕۆسەکە یەکلادەکرێتەوە.
ئاشکراشیکردووە، سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق شکستیان ھێناوە و نەیانتوانیوە ئەو لایانانە پاشگەز بکەنەوە کە بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردووە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش ڕایگەیاند، ھەموو ئامادەکارییە لۆجستی و تەکنیکییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا تەواو بووە.